ئەرمینیا و ئەمریکا مانۆڕێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن

ئەرمینیا و ئەمریکا مانۆڕێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن

 

هەفتەی داهاتوو ئەرمینیا و ئەمریکا مانۆڕێکی هاوبەش بە ناوی "هاوبەشی هەڵۆ 2023" لە خاکی ئەرمینیا ئەنجام دەدەن.

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا، مانۆڕی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا لە ١١ تا ٢٠ی ئەیلول ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا، ئەم مانۆڕە سەربازییە بە بەشداری سەربازانی ئەرمەنستان و ئەمریکا لە دوو بنکەی جیاواز لە خاکی ئەرمینیا ئەنجام دەدرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top