ژیار گۆڤەند دهۆكی بە پارە نەگۆڕییەوە

ژیار گۆڤەند دهۆكی بە پارە نەگۆڕییەوە

ژیار گۆڤەند دهۆكی بە پارە نەگۆڕییەوە
هەر چەندە ئەم وەرزە ژیار گۆڤەند یەكێك لە یاریزانە لاوەكانی یانەی دهۆك بوو لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی و توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات، هەر بەم هۆیەشەوە بووە جێگای چاوتێبڕانی زۆربەی یانەكانی عێراقی و كوردستان بۆ ئەوەی گرێبەستی باشی پێشكەش بكەن بۆ یاری كردن لە ریزی یانەكانیان، بەڵام ژیار لە پێناو ناوی یانەی دهۆك هەموو ئەو پارانەی ڕەتكردەوە گرێبەستی لەگەڵ یانەی دهۆك واژووكرد، لە بارەی مانەوەشی لە یانەی دهۆك ژیار گۆڤەند بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: بۆ وەرزی تازەی خولی نایابی یانەكانی عێراقی گرێبەستم لە هەرسێ‌ یانەكەی كوردستان هەولێر و نەورۆز و زاخۆ پێشكەش كرابوو، جگە لە یانەكانی زەورا و تەلەبە و جەوییە و كارەبا و چەند یانەیەكی تریش بۆ ئەوەی بتوانم یارییان بۆ بكەم، لەبارەی بڕی پارەكانیش ژیار گوتیشی" یانە هەبووە 150ملیۆن دیناری بۆ یەك وەرز پێشكەش كردوەمە، بەڵام من لەبەر خۆشەویستی یانەی دهۆك و جەماوەرەكەی بە نیوەی ئەو پارەی كە یانەكانی تر گرێبەستیان پێشكەش كردوم لەگەڵ یانەی دهۆك گرێبەستم تازە كردۆتەوە، دەمەوێ ئەمساڵ خزمەتی زیاتری یانەی دهۆك بكەم لە خولی عێراقی و بتوانم یارمەتی باشی یانەكە بدەم و ئەنجامی شایستە لەگەڵ یانەكەی خۆم تۆماربكەم، یانەی دهۆك یانەیەكی گەورەیە و منیش وەكو یاریزانێك دەمەوێ زۆرترین خزمەت پێشكەش بەم یانەیە بكەم، بەهیوای ئەوەشم ئاستێكی بەرز لەم وەرزە پێشكەش بكەم.
كارزان كانەبی

Top