کاتێک گرنگی و زەروریەتی دانوستان دەرئەکەوێت کە کێشەو گرفتێک دەێتە کایەوە.

کاتێک گرنگی و زەروریەتی دانوستان دەرئەکەوێت کە کێشەو گرفتێک دەێتە کایەوە.

دانوستان شێوازێکی سروشتیە کەلەلاێەن تاکەکانی نێوکۆمەڵگاوە بەکارئەدەهێنێرێت کاتێک لەگەڵ کەسانی دەورووبەریدا تێکەڵ ئەبێت ،یان ئەتوانین بڵێێن پرۆسەیەکی گفتوگۆو پەیوەندیەکی بەردەوامە لەنێوان دوولایەن یان زێاتر بۆگەیشتن بە ڕێکەوتن .دیارە ئەمەیش بە پرۆسەی گفتوگۆو لێک تێگەیشتن و پەیوەندی بەردەوام دێتە به رهه م لەنێوان دوولایەن دا ،زانستنی گفتوو گۆو دانوستان بۆده رچوون لە کێشەو گرفتێک پشتی پێ دەبەسترێت ،
دانوستان مەرج نیە لەنێوان دووهیز ولایە ن لەوانەیە لەنێوان دووکۆمپانیا یاخود دووبەرەدا بێت یان مەرج نیە دانوستان بۆکێشەیەکی گەورە بیت هه ندێ جار بۆکێشەو گرفتێکی گەورە دەرکرێت کاتێک کێشەو گرفتێک دروست ابێت پێویستە جەندین ڕێگا بەکاربهێنێریت تاوەکو بگەن بەچارەسەری کۆتایی دیارە هه موو گرفتێک بنەمایەکی هه یە تا خاڵ بەخاڵ شێکردنەوەی بۆبکر ێ و لەئەنجام دا بەدانوستان چارەسەری بۆ دەرکرێت بۆدانوستان کردنیش چەن بنەماهه یە کە ئەکرێت پشتی پێ ببەسترێت یان خاڵی ئەرێنی و نەرێنیەکان دەستنیشان بکەین ،هه ندێ جار بەچەن دانیشتنێک گرفتەکان کۆتاییان دێت هه ندێ جاریش لەوانەیە کاتی درێژخایەنی بوێت تاوەکو ئەگەن بە نەتیجە ،دیارە لەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا و پێشکەوتنی کاروچالاکیەکان پەیوەندییەکان زیاتربوون و شتەکان هه موو جیاواز وجۆربەجۆربوون لەیەکتری بۆئەمەیش چەندین بازرگانی و ئاڵوگۆر دروست بوون ئەمانە پێویستیان بە گفتووگۆو لێک تێگەیشتن هه بووە بۆئەوەی کۆی کێشەو گرفتە جیاوازەکان باس وخوازی لەسەر بکرێت و نەتیجەی هه بیت بۆیە دانوستان کردن ڕۆڵی گرنگ وبه رچاوی هه بووە لەکۆی کێشەو مامەڵەکانی ژیانی تاکەکاندا .
کاتێک گرنگی و زەروریەتی دانوستان دەرئەکەوێت کە کێشەو گرفتێک دەێتە کایەوە لەنێوان جەن لایەنێک یان چەن کەسێک یان زیاتردا کە کێشەو گرفتەکە ئەبێتە دانوستان یان اتوانێن بڵێن هۆکارێکە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەیەک بکات ئینجا بە هه رشێوازێک بێت یان گەیشتن بە چارەسەری گرفتێک کە ململانیەی لەسەرە ،یان هێزی او گفتووگۆکردنە پە یوەستە بەسنوری ئەودەسەڵاتەی کە دراوە بەکەسی دانوستکار تاتابزانێ لەچ چوارچێوەیەکدا جوڵە ئەکات یان تەنها لەو باسانە دانوستان بکا کە بۆی دیاریکراوە.

بێلان ڕۆژ بەیانی

Top