قوتابخانەیەکی ٩ پۆلی لە ناحیەی باسرمە دروستدەکرێت
![قوتابخانەیەکی ٩ پۆلی لە ناحیەی باسرمە دروستدەکرێت](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230906232958_original_37.jpg )
.
لەدریژەی کاروچالاکییەکانیدا بەتایبەت بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەکان ئەمڕۆ چوارشەممە, ٦-٩-٢٠٢٣, مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەى هەولێر , بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری بیناسازی لەپەروەردەی گشتی , پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەکی ٩ پۆلی لە ناحیەی باسەرمە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە بەسەرکردەوە .
جێی باسە, ئەو قوتابخانەیە لەشوێنیکی جوگرافی پێویتسی ناوچەکەیە و لەلایەن ڕێکخراوی (UNHCR) کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران , بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت, کە لەئیستادا کاری بەپەلەی بۆ ئەنجامدەدرێت لەماوەیەکی نزیک تەواوی کارەکانی بەکۆتا دێت. بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر سوپاسی ئەندازیاران و کرێکارانی پرۆژەکەی کرد و دەستخۆشی لێکردن. .