ئێمباپێ نەچووە ریال مەدرید

ئێمباپێ نەچووە ریال مەدرید

ئێمباپێ نەچووە ریال مەدرید
گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان كۆتاییهات و ریال مەدرید نەیتوانی كیلیان بەدەست بهێنێ‌، ماوەی دوو ساڵە ریال مەدرید ئەم هەوڵە دەدات و مایە پوچ دەردەچێ لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێ، ئەوەی هاندەرانی مەدرید دەیانویست ڕووینەدا و یاریزانەكە لە پاریس مایەوە، هەر چەندە سەرەتا كیلیان لە كەمپیی مەشقی یانەكە دووخرایەوە وەكو گوشارێك لەسەری بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە مانەوەی لە پاریس سانجێرمان، ئامانجیش لەم كارەی ئیدارەی پاریس سانجێرمان بۆ سوودوەرگرتنی دارایی بوو، بەڵام كیلیان زۆر بوو لە سەر مانەوە لە تیپەكە، یانەی ریال مەدریدیش تاكو كۆتاییهاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان هیچ هەنگاوێكی فەرمیی نەنا و هیچ دەستەوارەیەكی پێشكەش نەكرد، بۆیە ئێمباپێ لە پاریس مایەوە، ئێستا دەبێت یانە فەرەنسیەكە بەشی دووەمی گرێبەستەكەی پێ بدات، و لە هاوینی ساڵی 2024گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس كۆتایی دێت، ئەم وەرزەش ریال مەدرید بێ ژمارە 9 دەبێت لە ناو یاریگا ئەوەش ئاماژەیە بۆ هاتنی كیلیان لە وەرزی نوێ.
ئا: زیاد حاوس

 

Top