هەنگاوەكانی هاندانی چاكبوونەوەی شكانی ئێسك

هەنگاوەكانی هاندانی چاكبوونەوەی شكانی ئێسك

 بۆ تاودانی زوو چاكبوونەوەی شكانی ئێسك Fracture، پێویستە كە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكرێن:

• خۆراكی هاوسەنگ و جۆراوجۆر كە بڕێكی باشی پرۆتین لەخۆبگرێت، واتە بڕی ڕۆژانە كەمتر نەبێت لە 1-1.5 گرام بۆ هەر كیلۆگرامێك كێشی لەش، بۆنموونە سینگی مریشك و شیرەمەنی و پاقلەمەنی، لەگەڵ سەوزە و میوەی ڕەنگاوڕەنگ كە بڕی پێویست لە ماددە دژەئۆكسانەكان و ئەم كانزا و ڤیتامینانە لەخۆبگرن: كانزاكانی كالسیۆم، مەگنسیۆم، بۆرۆن، كۆپەر، مەنگەنیز، سیلیكۆن، نیكل، سیلینیۆم، سترۆنیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، زینك، لەگەڵ ڤیتامینەكانی C، E، D، K2، هەروەها بەكارهێنانی یاریدەدەری خۆراكیی وەكو كەپسولی ڤیتامین و كانزا بە چاودێریی دكتۆر.

• مەشقی وەرزشی بە ڕێنمایی دكتۆر.

• دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی دەرمانی بروفین و ئەسپرین كە چاكبوونەوەی ئێسكی شكاو دوا دەخەن، هەروەها دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوە ئەلكهولییەكان.

• پابەندبوون بە چارەسەری پزیشكی، لەگەڵ كەمكردنەوەی: خوێ، خواردنەوەی شلەمەنییە شیرینكراوەكان و شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو قاوە و چای، لەگەڵ كۆلا و شلەمەنییە گازدارەكانی دیكە.

 

Top