بەهۆی بۆردومانی باشووری دارفورەوە ٣٩ کەس کوژران

بەهۆی بۆردومانی باشووری دارفورەوە ٣٩ کەس کوژران

 

 

 

لە ئەنجامی بۆردومانكردنی ماڵەكانی هاووڵاتییانی مەدەنی لە شەڕی نێوان سوپا و هێزەکانی "بەرپەرچدانەوەی خێرا" لە باشووری دارفور بەلانی کەم ٣٩ کەس کوژران.

بەگوێرەی راپۆڕتی ئەلشەرق ئەلئەوسەت، چالاکوانی مافی مرۆڤی سودانی " ئەحمەد قوجا " لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە پلاتفۆرمی "X"، ئەوەی لە نیالا ڕوویدا بە کوشتنی بەکۆمەڵ ناوبرد کە بووە هۆی کوژرانی 39 منداڵ و ژن و پیاو لە چەند ساتێک كە ئەوان بوونە قوربانی ئەو كارەساتە."

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top