لە نێوان چەندین یانە ڕەوا یوسف هەولێری هەڵبژارد

لە نێوان چەندین یانە ڕەوا یوسف هەولێری هەڵبژارد

لە نێوان چەندین یانە ڕەوا یوسف هەولێری هەڵبژارد
دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر دەستی بە ئامادەكارییەكان كردوە بۆ هێنانی یاریزانان و تازە كردنەوەی گرێبەستەكان لەگەڵ یاریزانانی تیپەكەی، ڕەوا یوسف یاریزانی شاری هەولێر و یەكێك لە ئەستێرە دیارەكانی یانەكە، ئەمساڵ لە خولی نایاب توانی ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەی هەولێر پێشكەش بكات، بەڵام ڕەوا لە پێناو هەولێر سەرجەم گرێبەستەكانی ڕەتكردەوە بۆ یاری كردن لە ریزی یانە درێس زەردەكان، لەم بارەشەوە رەوا یوسف بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" هەر یەك لە یانەكانی مینا و نەفت و تەلەبە داوای گرێبەستیان لێم كردبوو، بەڵام لەگەڵ یانەی هەولێر گەیشتوومە رێكەوتن و گرێبەستەكەم تازە كردەوە، گوتیشی" یانەكانی بەغداد زۆر داوایان كرد یارییان بۆ بكەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەی گەیشتوومە رێكەوت و داواكارییەكانی منیان جێ بەجێ كرد، بۆیە منیش هەولێرم پێ باشتر بوو، دەمەوێ خزمەتی شاری هەولێر بكەم و بتوانم ئاست و ئەنجامی شایستە تر پێشكەش بكەم لە وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی عێراقی، ئێستاش چاوەڕوانی دەست پێكی ئامادەكارییەكانم و یانەی هەولێریش یەكێك لە یانە بەهێزەكانی عێراقە و دەمەوێ لەگەڵ ئەو یانەیە ئاست وئەنجامی گەورە دەستەبەر بكەم و ببمە یەكێك لە ئەستێرەكانی خولەكە، گۆڤاری گوڵان ئەوەی زانیوە یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی داوای ڕەوای كردوە، بەڵام بەهۆی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ هەولێر یانەی نەورۆزیش بێ هیوا بووە.
كارزان كانەبی

Top