سەرهەنگ موحسین بەهۆی نەهاتنە پێشەوەی یانەكانی كوردستان ڕووی لە نەجەف كرد
سەرهەنگ موحسین بەهۆی نەهاتنە پێشەوەی یانەكانی كوردستان ڕووی لە نەجەف كرد
هەر چەندە ژمارەیەك لە یانەكانی كوردستان بەشدارن لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی لە شارە جیاوازەكان، بەڵام یاریزانە كوردەكانی شارەكان ڕوو لە ناوەڕاست و باشووری عێراقی دەكەن بۆ یاری كردن، سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی پێشووی یانەی هەولێر كە ماوەی چەندین ساڵ یاری لە ریزی یانەكە كردوە و دەستكەوتی زۆری لەگەڵ یانەكە بەدەستهێناوە، ماوەی چەند وەرزێكی سەركەوتووی لەگەڵ یانەی ئەمانەی شاری بەغداد بەرێكردو توانی یانەكە بگەرێنتەوە ریزی یانە نایابەكانی عێراقی، لە ئێستادا سەرهەنگ دەیەوێت لەگەڵ یانەی نەجەف بگاتە رێكەوتن بۆ یاری كردن، لەم بارەشەوە سەرهەنگ موحسین بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لەگەڵ یانەی نەجەف قسەمان كردوە و هەوڵی ئەوەدەدەین بۆ ئەوەی بگەینە رێكەوتنی كۆتایی و گرێبەستەكەمان واژوو بكەین،لەبارەی داوا كردنی یانەكانی كوردستانیش كە بەشدارن لە خولی عێراقی سەرهەنگ گوتیشی" هیچ كارگێڕییەك لەمن نەهاتە پێش بۆ ئەوەی قسە لە سەر چوونم بۆ یانەكان بكەم،لەبارەی هەبوونی گرێبەستی تریش گوتی" بەلێ دوو یانەی تریش گرێبەستیان پێشكەش كردبووم، بەڵام من بەلێنم بە یانەی نەجەف داوە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ بكەم،گوتیشی" كاتێك هیچ كارگێڕییەك نەهاتۆتە پێش پێم باشە لەم بارەیەوە حەزم بشارمەوە، سەرهەنگ موحسین یەكێك لە گۆڵپارێزە بەتوانا و بە ئەزموونەكانی كوردستان و عێراقە و ڕۆڵی دیاری هەبووە لەگەڵ ئەو یانانەی یاری كردوە ئەنجامی بەرچاوی بەدەست هێناوە، چەند وەرزێكە لە شاری بەغداد یاری دەكات و خاوەن ئاستێكی بەرزە لە بەرگری كردنی لە گۆڵەكەی لەگەڵ یانەكان.
كارزان كانەبی