زاخۆ بۆ خولی عێراقی خۆی بەهێز دەكات
زاخۆ بۆ خولی عێراقی خۆی بەهێز دەكات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زاخۆ دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لەسەر دەستی نزار مەحروسی ڕاهێنەری سوری مانەوەی خۆی لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی مسۆگەر كرد، بۆیە دەستەی كارگێڕی یانەی زاخۆ بۆ ئەم وەرزە بە هێنانی تەلال بلوشی قەتەری وەكو ڕاهێنەر دەستیان بە هێنانی یاریزانان و ستافێكی تازە كردوە بۆ تیپەكەیان بۆ ئەوەی بتوانن ئەم وەرزە ڕكابەری سەرجەم یانە بەشداربووەكانی خولەكە بكەن، كارگێڕی یانەكە بەفەرمی گرێبەستی هەریەك لە یاریزانان(یونس عەبدتازە كردوە، پاتریك مارسیلینۆی بەرازیلی لە هێلی بەرگری ، كلیۆن سانتۆسی بەرازیلی هێرشبەر،حەمید حاجی گرێبەستی تازە كردەوە،موهەیمەن سەلیم لە یانەی كارەبا لە هێلی هێرشبەر یاری دەكات،محەمەد زیا لە یانەی ڤارگاردی سوێدی،عزەدین عەبدولرەزاق لە یانەی پرۆدیفتكی یۆنانی،ئەحمەد نازم لە یانەی ئەمانە،سەیف جاسم لە یانەی نەفتی وەست،ئەحمەد سەرتیپ لە یانەی هەولێر،زەین ئەلعابدین لە یانەی تەلەبە،گۆڵپارێز عیماد عیسا،رەمەزان سەدیق گرێبەستەكەی تازە كردەوە،گۆڵپارێز عەلی كازم لە یانەی نەفتی وەست،شیڤان جەمیل گرێبەستی تازە كردەوە، ئاریان جەوهەر لە یانەی سیروانی نوێ، رودریك كابویی زامبی،ئیسماعیل یاسین،حوسێن فەلاح لە یانەی جەوییە، ئێنك سوسای بەرازیلی لە خولی ئەلبانی )، یانەی زاخۆ دەیەوێت ئەم وەرزە بە هێنانی ژمارەیەك یاریزانی ئەستێرە لە یانەكانی دەرەوی عێراق و ناوەوەی عێراق و لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەستێرە كوردەكانی یانەكەی ئەنجامی گەورە لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی تۆماربكات و جگە لەوەش زەنگی مەترسی بۆ سەرجەم یانەكانی تری عێراقی لێبدات، بۆیە كارگێڕی یانەی زاخۆ بەر لەدەستپێكی وەرزی نوێی خولەكە دەیەوێت دەست بە ئامادەكارییەكانی بكات و ڕاهێنەری یانەكەش گەیشتۆتە شاری زاخۆ و بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەكارییەكان بكەن.
كارزان كانەبی