شرۆڤەی وەرزشی بۆ رق وكینە و جوێن!
شرۆڤەی وەرزشی بۆ رق وكینە و جوێن!
زاگرۆس نانەكەلی
پرۆسە و زانستی شرۆڤەكاری وەرزشی لە جیهان بەهۆی پابەند بووین یاریزان و راهێنەر و داوەر و كەسایەتی وەرزشی و میدیاكارانی وەرزشی بە كۆمپانیا و دەزگای راگەیاندن و یانەكان،لەم سەردەمە نیمچە ئاشكرا لایەنگیری تیپ و یانەیەك و بگرە یاریزانێك دەكەن،لەسەردەمی دەتوانم بڵێم حەفتا و هەشتا و نۆهەدەكانی سەدەی رابردوو،لەوانەیەئەم دیاردە بە پەنجەكانی دەست هەژمار بكرا بوایە،بۆیە لام سەیرنیە كە ئەم دیاردە زۆر بە زەقی و بەربڵاو و پەرەی سەندووە،گەیشتۆتە ئاستێك كە كوێر و كەڕ و ڵاڵ و لایەنگیری ناراست و بگرە قسەی دوورستكراویش دەكەن وتەنها بۆ ئەوەی ئەو شوێنەكەی كاری تیادەكات بڵێن ئافەرین.
شرۆڤەكاری وەرزشی دەڵێ سەرچاوەكانی هەواڵ،كام سەرچاوە،لێدوان هەواڵی وا بڵاودەكاتەوە لە (دوورگەی واق واق) یش بوونی نیە،بەناوی یاریزان وراهێنەر و یانە لێدوانی وا بڵاودەكەنەوە من دەڵێم شوكر بۆ خوای گەورە لەجیهان زمانی كوردی نازانن،ئەگەرنا هەموو رۆژێك هەواڵەكانیان بە درۆ دەخستینەوە و گاڵتەشیان پێدەكردین!.
شرۆڤەكارانێش هەن تا ئێستا زۆر بە ویژدان و پڕۆفیشناڵ و ئەكادیمی وبێ لایەنگیری كارەكانی خۆیان رایی دەكەن،بەڵام ئەنجامی راستگۆیەكەی جارێكی تر لە كەناڵەكان نایدۆزیەوە و واتە ئاوت دەكرێ!،لە كوردستانی خۆشمان شرۆڤەكاری وەرزشی وەك بوارەكاتی تری شرۆڤەكاری بە لایەنگیری دەستی پێكردووە و زۆر زەحمەتە بتوانێ خۆی و ویژدان و زانستەكە و راستیەكان بڵێ و لەم جەنگەڵستانە دەربازی بێت.
خوێنەر وبینەریش فریو دەدەن و ئیستغلالی دەكەن،چونكە خەتا لە خوێنەریشە بەدوای سەرچاوە ناگەڕێ وناخوێنتەوە!،نموونە پەیجێك نوسیویەتی (هیچ یاریزانێك ناگاتە ئاستی یاریزان (....) لە ئێستا و داهاتوو و تۆ ڕای خۆت بڵێ) ئیتر نەیارەكان و نا وەرزشوانەكان دەبێتە كۆمێنتی شەڕە جوێن و هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ شەڕە بەندەكان بە قسەی نەشیاو!،جوێنەكان هێندە قێزەوەنە مرۆڤـ شەرم لە مرۆڤـ بوونی خۆی دەكات!.
بەڵام ئەوەی ئێستا لە كوردستان روودەدات،دوو دیاردەی هەرە ناشیرین وقێزەوەن و دوور لەهەموو ئیتكی رۆژنامەوانی،كە مرۆڤـ شەرم دایدەگرێ بینوسێ،ئەویش كار گەیشتۆتە ئەوەی شرۆڤەكار یاریزان و تیپ ویانەی سەركەتووی پێ هەرس ناكرێت و زۆر بەروونی رق وكینە بەرانبەریان هەڵدەگرێت و ئاشكرا دژیایەتییان دەكات.
بەر لە كۆتایی بە ناچار ی وبە روونی نانووسم ، تەنها بڕۆن سەیری ئەو گفتوگۆیانە رۆژنامەنووسان و شرۆڤەكارانی وەرزشی بكەن،بزانن چۆن زمانی زبر و ناو زڕاندن و ووشەی نەشیاو و جوێن بەكار دێنن دژ بەیەك لەسەر بابەتێكی سواو،تەنانەت جوێنەكان سنووری حورمەتی خێزانەكانی بڕیوە زۆر بەداخەوە!!!،بڕۆن چاوێك بە سۆشیاڵ میدیای بخشێنن و بزانن ئاستی شرۆڤەكاری وەرزشی كوردی هەموو جیهانی تێپەڕاندووە لە نا شرۆڤەیی و نا وەرزشی و هەموو نایە ناشیرنەكان!،لەپای چی وادەكەن؟ خۆ خۆمان ئەوەندە كۆك و تەبا نین لەناویەكا تا بەهۆی میسی و رۆناڵدۆ وە بازاڕی جوێن فرۆشتن بكەینەوە لەنێو پەیجەكانی خۆمان!.
لەكۆتایش مەسیج نامەی هاوڕێیەكی ئازیزمە كە ساڵانێكە لە ئەمەریكا دەژی، منیش وەك خۆی بڵاوی دەكەمەوە كە بۆی نووسیبووم :
( كاكە زاگرۆس بەشی وەزشی تێكڕای كەناڵە ئاسمانیەكان و لۆكاڵیەكانی كوردستان و پەیجەكانیان لە سۆشیال میدیا وخاوەن پەیج و ئەو سووپایەی ناویان لە خۆ ناوە میدیاكاری وەرزشی و شرۆڤەكارو شارەزا لەتۆپی پێ،تا سێ مانگ لەمەوپێشیش پچووكترین زانیاریان نەبووە لەسەر تۆپی پێ لە ئەمەریكا و خولی تۆپی پێ ( MLS) و شێوازی خولەكە و وە تائێستاشی لەگەلدا بێت نازانن ئەو سێ پیتە كورتكراوەی چیە !،بەڵام ئامادەشن بەسەعات قسە لەسەر ئەو خولە بكەن بەزانیاری هەڵەو هەواڵی بێ سەرچاوە و بەسەدان پۆستیشی لەسەر بكەن ، ئاخر نەبووە و نابێت تۆ چوار پێنج ووشەی ئینگلیزی نەزانیت،بەڵام زۆر بەچاوقایمانە لەسەر شاشەی كەناڵەكان و پۆستی پەیجەكانیانەوە باس لە ڕاپۆرتی هەواڵی ڕۆژنامەكانی ئەمەریكا دەكەن بەبێ سەرچاوە ، دڵنیابە زۆرێك لەو هەواڵانەی ئەوان لێی دەدوێن لەسەر تۆپی پێی ئەمەریكا لە خودی كەناڵ و میدیا وەرزشیەكانی نێو ئەمەریكا بۆت نادۆزرێتەوە چونكە لەئەسڵدا بوونی نیە!.