حکومەتی دیمەشق هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب ڕاگەیاند

حکومەتی دیمەشق هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب ڕاگەیاند

 

 

 

حکومەتی دیمەشق هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب لە باکووری سوریا ڕاگەیاند.

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی حکومەتی دیمەشق (SANA) بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازییەکانی سوریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کاتژمێر 04:30 بە کاتی ناوخۆ لە سەرووی دەریای ناوەڕاستەوە لە ڕۆژئاوای لازقیە هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حەلەب.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم هێرشە ڕێڕەوی فڕینی وێران کردووە و فڕۆکەخانەکەی لەکارکەوتووە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی سوریاوە لە ساڵی 2011ەوە، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر گروپەکانی سەر بە ئێران و بنکە سەربازییەکانی سوریا، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل بە گشتی ڕەتیدەکەنەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو هێرشانە لەسەر خاکی سوریا بدەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

Top