ناوكە تیشكدانەوە چییە؟Radioactive nuclide

ناوكە تیشكدانەوە چییە؟Radioactive nuclide

ناوكە تیشكەكان تەنۆلەكانی (ئەڵفا و بێتا و گاما). تەنۆلكەكانی ئەڵفا: تەنیا چەند سانتیمەترێكی هەوا ئەبڕن و توانستی تێپەڕینی لاوازی هەیە بەهۆی بارستە و بارگە زۆرەكەیەوە، بەو پێیە ناتوانێت پێست ببڕێت، بەڵام زیانبەخشە ئەگەر قووت درا (خورا) یان هەڵمژرا، تەنۆلكەكانی ئەڵفا لە دوو پڕۆتۆن و دوو نیوترۆنی یەكگرتوو پێك دێن، لە كاتی هەندێ جۆری تیشكە لێكهەڵووەشاندا لە ناوك دەردەپەڕن، تەنۆلكەكانی ئەڵفا ناوكی توخمی هیلیۆمن و بە پەڕە كاغەزێكی تەنك دەتوانرێت بەری پێ بگیرێت. تەنۆلكەكانی بێتا: دەتوانێت چەند مەترێك هەوا ببڕێت، تەنۆلكەكانی بێتا ئەلیكترۆنە كە بە خێراییەك دەردەپەڕێت كە نزیك خێرایی ڕووناكییە، توانای تێپەڕین و سمینەكەی (١٠٠ ئەوەندەی) تەنۆلكەكانی ئەڵفایە، و ئەلیكترۆنی لە ناوك دەرپەڕیوون لە كاتی هەندێ جۆری تیشكە لێكهەڵوەشاندا، تەنۆلكەكانی بێتا پێویستیان بە قورقوشم یان شووشە هەیە بۆ بەر لێگرتنیان. تیشكی گاما: شەپۆلی كارۆموگناتیسی وزە بەرزن لە ناوك دەردەپەڕن لە كاتی گۆڕانیدا لە بارێكی هاندراوەوە بۆ باری وزەی زەمینی، تیشكی گاما لە ڕووناكی بینراو دەچێت، لەو ڕووەوە كە هەردووكیان تیشكی كارۆموگناتیسین، بەڵام تیشكی گاما شەپۆلەكانی زۆر كورتن، بەو پێیە وزە بەرزترن لە وزەی ڕووناكیی بینراو، تیشكی گاما گەورەترین توانای تێپەڕینی(سمینی) هەیە و بەهۆی چینی (ئەستوور)ی قورقوشم یان كۆنكرێتەوە یان بە هەردووكیان بەری لێ دەگیرێت.

 

Top