نەورۆز دەستی بە هێنانی یاریزانان كردوە
نەورۆز دەستی بە هێنانی یاریزانان كردوە
یانەی وەرزشی نەورۆزی شاری سلێمانی ئەم وەرزە لەگەڵ تەواو بوونی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی وەكو تاكە نوێنەری یانەی شارەكە بۆ وەرزی نوێی خولەكە دەستی بە هێنانی یاریزانان كردوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی كارگێڕی یانەی نەورۆز دەیەوێت تیپی تۆپی پێی بەشدار لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی بۆ وەرزی تازە تیپێكی بەهێز و ژمارە بێت لە خولەكە، بۆیە دوای مانەوەی وەلی كەریمی ڕاهێنەری یانەكە لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی بۆ وەرزی تازە، لە ئێستادا یانەكە چەندین یاریزانی بە ئامانج گرتوە بۆ ئەوەی لە وەرزی تازە بەم یاریزانانە شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بكات، لەم ناوەشدا یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان(دانەر جەلال لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی،ستار یاسین لە یانەی زاخۆ،كۆملان دۆنو لە ووڵاتی تۆگۆ،ئیبراهیم تۆمیوا لە ووڵاتی نەیجیربا، لامین ساماتا لە ووڵاتی گامبیا، مستەفا عەبدولجەلیل و مورتەزا هەدیب لە یانەی نەجەف، دیاری یاخی یاریزانی هێلی بەرگری یانەكە گرێبەستەكەی تازە كردەوە)، جگە لە هێنانی ئەم یاریزانانە هەریەك لە یاریزانانی شاری هەولێر (كۆسرەت بایز و نیاز محەمەد) بەفەرمی ریزی یانەكەیان جێهێشتووە، كارگێڕی یانەكەش بە پلانی دایە قسە لەگەڵ چەندین یاریزانی یانەكەی و دەرەوەی یانەكەش بكات بۆ ئەوەی بتوانێ پێكهاتەیەكی تۆكمە دروست بكات بۆ وەرزی تازەی خولی نایابی یانەكانی عێراقی.
كارزان كانەبی