هەڵەبجەی شەهید و تەناهی پلێتی پلەیەكی كوردستانیان بەدەستهێنا

هەڵەبجەی شەهید و تەناهی پلێتی پلەیەكی كوردستانیان بەدەستهێنا

هەڵەبجەی شەهید و تەناهی پلێتی پلەیەكی كوردستانیان بەدەستهێنا
یارییەكانی خولی پلە دووی یانەكانی كوردستان لە قۆناغی كۆتایی دوای ئەنجامدانی پێنج گەڕ لە خولەكە بە بەشداری هەریەك لە یانەكانی(هەڵەبجەی شەهید، تەناهی، پەروەردە، بەختیاری،مەخموور،شیلادزێ) یارییەكانی بەرێوەچوو، لە دواین گەڕی خولەكەش كە قۆناغی یەكلاكەرەوە بوو لە نێوان یانە بەشداربووەكان، یانەی هەڵەبجەی شەهید بە سەركەوتنی بەسەر یانەی پەروەردە بە تاكە گۆلێك كە لە دواین خولەكەكانی یارییەكە كۆتایی تۆماركرا، یانەی هەڵەبجەی شەهید خۆی گەیاندە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، یانەی تەناهی دوای رووبەڕووبوونەوەی لەبەرامبەر یانەی شیلادزێ توانی بە تاكە گۆلێك یارییەكە بباتەوە بە هەمان شێوە خۆی گەیاندە ریزی یانە پلە یەكەكان، هەرچی یانەی بەختیاری شاری سلێمانیش بوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی یانەی مەخمووری كرد بە ئەنجامی(4-2)گۆڵ یارییەكەی لێ بردەوە، لە یاری پاشكۆ رووبەڕووی یانەی رواندز دەبێتەوە بڕاوەی ئەم یارییەش دەگاتە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، ریزبەندی كۆتایی قۆناغی كۆتایش بەم شێوەیە بوو.
1-هەڵەبجەی شەهید10خاڵ
2-تەناهی 9خاڵ
3-بەختیاری 8خاڵ
4-پەروەردە 8خاڵ
5-شیلادزێ 4خاڵ
6-مەخموور3خاڵ
كارزان كانەبی

Top