بەهای خۆراكیی شوفان

بەهای  خۆراكیی شوفان

شوفان Oats بە خۆراكێكی تەندروست دادەنرێت، بەتایبەتی بۆ ژەمی بەیانییان، چونكە دەوڵەمەندە بە كاربۆهیدراتی ئاڵۆز و ڕیشاڵ، ماددەی دژەئۆكسان، لەگەڵ ڤیتامینی B و كانزاكانی ئاسن، مەگنسیۆم، زینك، مەنگەنیز. سوودە تەندروستییەكانی شوفان: كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان لە ئەنجامی دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ LDL لە خوێندا بەوەی كە شوفان جۆرێكی ڕیشاڵی تواوە بە ناوی بیتا گلوكان Beta-glucan لەخۆدەگرێت كە كۆلیسترۆڵ كەم دەكاتەوە، كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، خۆپاراستن لە ئەگەری شێرپەنجەی كۆڵۆن و مەمك لە ئافرەتدا، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، بەتایبەتی هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە، كۆنترۆلكردنی كێشی لەش و كەمكردنەوەی چەوریی سك Visceral fat ئەو چەورییەی كە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش، هەروەها بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش.

Top