بەربژێرە ئافرەتەکانی پارێزگای کەرکووک خاوەن ئەزموونن.
هەڵبژاردن ناوەڕۆکی دیموکراسییەتە و ئەو هەلە ڕەخساوەیە کە زۆرینەی هاوڵاتیان ئەوانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە چالاکی کاریگەری خۆیان تیادا نیشان داوە، کە دەسەڵاتدارەکان بە خواست و ڕەزامەندی گەل دێنە سەر کورسی دەسەڵات، کە ئەمەش لە ڕێگەی دەنگدانەوە دەبێت، هەمان کرداریش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی دەولەتە لە سیستەمی کۆماری ئەنجام دەدرێت.
مافی هەڵبژاردن لە سیستەمی دیموکراسیدا بۆ هەموو کەسێکە کە مەرجی دەنگدانی هەبێت، واتە بە بێ هیچ ڕێگری و جیاوازییەک هەموو هاوڵاتیان دەگرێتەوە، بەڵام لەو وڵاتانەی کە هێشتا دیموکراسێتی تیادا نەچەسپوە، بەشێک لە هاووڵاتیان بەهۆی جیاوازی ڕەگەزی یا نەتەوەیی یان ئاینی لە مافی دەنگدان بێبەش دەکرێن، ئێستا زۆربەی دەوڵەتان کار بە بنەماکانی هەڵبژاردنی گشتی دەکەن، واتە هەموو هاوڵاتییەک مافی بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانی هەیە بە بێ هیچ کۆت و بەندێک، بەڵام پێویستە ئەو کەسانەی دەنگدەدەن ١٨ سالی تەواو کردبێ.
ئەوەی پرۆسەکە جوانتردەکات و شەرعێتی زیاتری پێدەدات بەشداری سەرجەم چینو توێژەکانەو بەهەردوو ڕەگەزەوە وە خۆبەربژێرکردنی هەردووڕەگەزە ڕاکابەریکردنی بردنەوەی کورسیە ئەوەی مایەی دڵخۆشیە لەئەگەری نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خۆبەربژێرکردی کۆمەڵە ئافرەتێکی بەتواناو خاوەن بڕوانامەی بەرزوو پێشینەی کاروو ئەزمونە بەجۆرێک توانای ڕکابەری کاندیدەکانیان هەیە بۆیە پێویستە لەسەر ئافرەتانی کەرکوک دەنگ بەئافرەتانی خۆبەربژێرکردن بدەن چیتر چاوەڕێی سیستەمی کۆتانه بن چونکە لەڕووی تواناو بڕوانامەو ئەزمونەوە بەربژێرانی ئافرەت بەتایبەتی لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان کەسانی شیاوو ئەکتیڤن بۆیە پشتگیری کردنیان لەلایەن ئێمەی ئافرەتەوەئەرکە پێویستە بتوانین کۆمەڵێ ئافرەتی بەهێزبنێرینەئەنجومەنی پارێزگا تالەوێ نوێنەرایەتی ئێمەی ئافرەتان بکەن و داکۆکی مافەڕەواکانمان بن.
هەرێز جەبار
( بەرپرسی ئەنجومەنی ئافرەتانی کەرکووک)