هۆكارە ناخۆراكییەكان كە شەكری خوێن بەرز دەكەنەوە
ئەمە لای هەمووان زانراوە كە خۆراك هۆكاری سەرەكییە كە كاریگەری دەكاتە سەر ئاستی شەكری خوێن، بۆنموونە شەكری خوێن بەرزدەبێتەوە لە ئەنجامی زیاد خواردنی خۆراكی كاربۆهیدراتی، بەتایبەتی شەكر و شیرینی، بەڵام هەشت هۆكاری دیكەی ناخۆراكی دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، وەكو: كەمخەوی كە هۆكارە بۆ تێكچوونی مامەڵەی دروستی لەش لەگەڵ هۆرمۆنی ئینسولیندا، كە لە ڕۆژی دواییدا دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوی شەكری خوێن، سترێس كە هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیسۆل كە هانی جگەر و ماسوولكەكان دەدات كە كۆگای شەكرن بۆ دەردانی شەكر، بەمەش ئاستی شەكری خوێن بەرزدەبێتەوە، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration كە هۆكارە بۆ چڕبوون یان بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا، كاتەكانی ڕۆژ بۆنموونە ئاستی شەكری خوێن لەكاتی بەیانیدا بەزرە، بەتایبەتی لە كاتژمێر 7-8 ی بەیانی لەبەر بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیسۆل، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان بەتایبەتی دەرمانی سترۆیدی و سپرای لووت كە دەرمانی ستیرۆیدی لەخۆدەگرن، مەشقی بینای ماسوولكەكانی لەش Anabolic exercise وەكو مەشقی هەڵگرتنی قورسایی، هەروەها خۆربردن Sunburn كە هۆكارە بۆ سترێس و بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیسۆل.