ڕووسیا: ئۆکرانیا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر پردی کریمیا
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا جارێکی دیکە بە مووشەکی ئێس ٢٠٠٠ پردی کریمیای کردە ئامانج.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا جارێکی دیکە بە مووشەکی ئێس ٢٠٠٠ هێرشی کردە سەر پردی کریمیا.
لەم ڕاگەیاندنەدا سەبارەت بە هێرشی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پردی کریمیا، هاتووە: شەوی ١٩ی ئاب، ڕژێمی کیێڤ بە وەشانی هێرشبەری مووشەکی ڕێنماییکراوی بەرگری ئاسمانی ئێس ٢٠٠0 هێرشێکی تیرۆریستی دیکەی دژی پردی کریمیا ڕێکخست .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا خستنەخوارەوەی مووشەکەکەی ئۆکراینی ڕاگەیاند و دەڵێت: سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ڕووسیا پێش ئەوەی موشەکەکە بگاتە ئامانجی موشەکەکەیان دەستنیشانیان کرد و خستیانە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و زیانی ماددی نەبووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نیمچە دوورگەی کریمیا لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ڕووسیا داگیرکراوە و بە شێوەیەکی نایاسایی خراوەتە سەر خاکی ئەم وڵاتە.
گوڵان: سەردار خەلیل