ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە هاوایی گەیشتە ٩٩ کەس
ژمارەی قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ویلایەتی هاوایی گەیشتە ٩٩ کەس.
جاش گرین، پارێزگاری ویلایەتی هاوایی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاگر لە دارستانەکانی هاوایی بەردەوامە و ژمارەی قوربانیانیش بۆ ٩٩ کەس بەرزبووەتەوە.
ئەو وێڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان، گوتی: چالاکییەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن، ڕۆژانە نزیکەی 10 بۆ 20 تەرم دەدۆزرێتەوە، ڕەنگە 10 ڕۆژ بخایەنێت بۆ دیاریکردنی کۆی ژمارەی قوربانییەکان.
گوتیشی: تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا بەدوای نزیکەی 1300 کەسدا دەگەڕێن کە بەهۆی ئاگرەکەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان نادیارە. چالاکییەکانی گەڕان لە 25%ی هەموو ئەو ناوچانەی کە بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە تەواو بووە
گوڵان: سەردار خەلیل