دوای دابڕانێكی زۆر..نیان عەبدوڵا بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

دوای دابڕانێكی زۆر..نیان عەبدوڵا بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر خانمەگۆرانیبێژی كورد(نیان عەبدوڵا) نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

نیان عەبدوڵا لە كەناڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (سوپاس) بڵاوكردەوەو ئەم گۆرانییەی پێشكەش بە (ئەسكەنەدەر)ی هاوژینی كردووە كە ئەویش لە ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە بەشدارەو لە چەند دیمەنێك دەركەوێت .

نیان خۆی مێلۆدی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو تێكستەكەی لەلایەن(هێمن مام نادر)ەوە نووسراوە,هەروەها (خەلیل عەبدوڵا) موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووەو (ئارام سەردار) كاری سەرپەرشتیی بەرهەمەكەو دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top