ســه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌کی بڵاوكرده‌وه‌

ســه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌کی بڵاوكرده‌وه‌

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێز مامۆستا به‌کر مسته‌فا و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌که‌م بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌دئه‌مین مسته‌فای برایان، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.

له‌ خوای مه‌زن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٣/٨/١٠
 

Top