دوای نوقمبوونی کەشتییەک لە نزیک ئیتاڵیا ٤١ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

دوای نوقمبوونی کەشتییەک لە نزیک ئیتاڵیا ٤١ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

 

 

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، لانیکەم ٤١ کۆچبەر بەهۆی نوقمبوونی کەشتیەکەیان لە نزیک دوورگەی  لامبیدۆزای ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە.

ئەم بەلەمە کە کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، کە لە شاری بەندەری سەفرۆن لە تونسەوە بەڕێکەوتبوو، لە دوای ٦ کاتژمێر لە ڕۆشتنی بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزلە نزیک دوورگەی لامپێدۆزا وەرگەڕاوە.

ئەمساڵ  زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ کەس لە ڕێگای باکووری ئەفریقاوە بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە.

دەسەڵاتدارانی تونس دەڵێن: شاری بەندەری سەفرۆن کە دەکەوێتە دووری ١٣٠ کیلۆمەتر لە دوورگەی لامپێدۆزا، یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی ئەو کۆچبەرانەی کە بەدوای سەلامەتی و ژیانێکی باشتردا دەگەڕێن لە ئەوروپا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەلەمەکانی دەوریەی ئیتاڵیا و گروپە خێرخوازییەکان دوو هەزار کەسی دیکەیان ڕزگار کرد کە گەیشتبوونە شاری لامپێدۆزا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top