ژمارەی قوربانیانی زەوی لەرزین لە جۆرجیا گەیشتە ٢١ کەس

ژمارەی قوربانیانی زەوی لەرزین لە جۆرجیا گەیشتە ٢١ کەس

 

ژمارەی قوربانیانی زەوی لەرزین لە شاری شووی لە ویلایەتی جۆرجیا بۆ ٢١ کەس زیادی کرد.

چالاکییەکانی ڕزگارکردن و فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی زەوی لەرزینەکەی جۆرجیا ون بوون لە ڕۆژی حەوتەمدا بەردەوامە. فریاگوزاران تا ئێستا تەرمی ٢١ کەسیان دۆزیوەتەوە.

تیمور ماگبریشویلی، بەرپرسی خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی جۆرجیا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ تەرمی ٢ کەسی دیکە دۆزرایەوە. تا ئێستا تەرمی ٢١ کەس دۆزراونەتەوە. هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ١٢ کەسەکەی تر بەردەوامن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ٣ی ئابدا زەوی لەرزینێک لە ناوچەیەکی نزیکەی ٣٠ هێکتار لە شارۆچکەی گەشتیاری شووی لە ویلایەتی جۆرجیا ڕوویدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top