لە کۆریای باشوور ١٣ كەس لە هێرشی چەقۆ بریندار بوون

لە کۆریای باشوور ١٣ كەس لە هێرشی چەقۆ بریندار بوون

 

 

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لەنزیک سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور 13 کەس برینداربوون، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک خۆی بەناو قەرەباڵغییەکدا كێشا و دواتر بە چەقۆ هێرشی کردە سەریان.

بەرپرسانی پۆلیسی کۆریای باشوور ڕایانگەیاندووە، ڕووداوەکە لە شاری « سیۆنگنام » لە نزیک سیئۆل ڕوویداوە و تۆمەتبارەکە سەرەتا بە ئۆتۆمبێل لە خەڵكەكەی داوە و دواتر بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کەسانی دیکە.

لەم ڕووداوەدا بە گشتی ١٣ کەس بریندار بوون.

هاوکات بەرپرسانی پۆلیسی خۆجێی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند: کە کەسێک لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕووداوەدا دەستگیرکراوە.

12 کەس کە لەم ڕووداوەدا بریندار بوون، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

تا ئێستا هۆکاری هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوە لەو بوارەدا دەستی پێکردووە.

ئەم ڕووداوە تەنها چەند ڕۆژێک دوای ڕووداوێکی دیکەی هێرشی چەقۆ دێت لە سیئۆل کە بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top