نمایشی فیلمی سینەمایی كوردی(گوڵەكان ناگەشێنەوە) بەڕێوەچوو

نمایشی فیلمی سینەمایی كوردی(گوڵەكان ناگەشێنەوە) بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 31/7/2023 لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی یەكەم نمایشی فیلمی سینەمایی كوردی گوڵەكان ناگەشێنەوە بەڕێوەچوو كە هونەرمەند (لوقمان غەریب) لەگەڵ ئامادەكردنی سیناریۆی فیلمەكە كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە . 

نمایشی فیلمی سینەمایی كوردی(گوڵەكان ناگەشێنەوە) بەڕێوەچوو

ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی "گاڤ" بۆ كاری تەلەفزیۆنی و سینەمایی نمایشی ئەم فیلمە سینەماییەی سازكرد و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان شانۆكاران و كەسایەتی دیار ئامادەی نمایشەكە بوون .

نمایشی فیلمی سینەمایی كوردی(گوڵەكان ناگەشێنەوە) بەڕێوەچوو

فیلمی گوڵەكان ناگەشێنەوە, هونەرمەند (لوقمان غەریب) كاری سیناریۆ و دەرهێنانی ئەنجامداوە, هەروەها بەرهەمی هاوبەشی وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان و ناوەندی گاڤ بۆ بەرهەمهێنانی كاری تەلەڤزیۆنی سینەمایی كوردییە .

ئەم فیلمە باس لە دوو ڕووداوی مێژوویی دەكات كە گەڕانەوەیەكە بۆ ساڵی 1988 و 2012 و نیشاندانی كارەسات و مەینەتی گەلی كورد, كە ئەوانیش ئەنفال و كیمیابارانی شاری هەڵەبجەیە .

(گوڵەكان ناگەشێنەوە) ئاوێتەی دوو ڕووداوی جیاوازی مێژووییەو باس لە ئاسەواری مەرگەسات و ئازارو ئەندێشەی دوو خانەوادەی پاشماوەی كارەساتی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە دەكات,هەروەها ئەم فیلمە كە ماوەكەی 90 خولەكە ژمارەیەك هونەرمەند و ئەكتەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن كە بریتین لە(عەلی كەریم-سازگار فوئاد-بەهادین هەڵەبجەیی-لاوە بێستوون-شەیما ڕێبوار-جەمیل ئەحەمەد-حەسەن حەمەساڵح-ئاراز عەبدولرەحمان-شیراز جەلال) و چەند ئەكتەرێكی دیكە, هەروەها لە هەڵەبجەو دەربەندیخان و چەند شوێنێكی جیاجیای كوردستان كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top