کۆریای باکوور چەندین مووشەکی کروزی ئاڕاستەی دەریای زەرد کرد

کۆریای باکوور چەندین مووشەکی کروزی ئاڕاستەی دەریای زەرد کرد

 

 

کۆریای باشوور هەڵدانی چەند مووشەکی کروزی لە لایەن کۆریای باکوورەوە بەرەو دەریای زەرد ڕاگەیاند.

کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کۆریای باکوور چەند مووشەکێکی کروزی ئاراستەی دەریای زەرد کردووە کە دەکەوێتە نێوان چینی سەرزەوی و نیمچە دوورگەی کۆریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆریای باشوور، ئەرکانی گشتیی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٠٠ بە کاتی ناوخۆی کۆریای باکوور مووشەکی بەرەو دەریای زەرد هەڵداوە.

لەم بەیاننامەیەدا باس لەوە کرا کە کۆریای باشوور بە وردی چاودێری هەموو چالاکییە ئەگەرییەکانی تاقیکردنەوەی مووشەکی کۆریای باکوور دەکات و سوپای کۆریای باشوور بە هاوکاری ئەمریکا لە ئامادەباشیدایە.

لە ١٨ی تەمموزدا کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیکی کورت مەودای لە دەریای ڕۆژهەڵات (دەریای ژاپۆن) تاقیکردەوە.

دوای 42 ساڵ دابڕان، ئەمریکا ژێردەریایی ئەتۆمیی جۆری USS Kentucky  ئۆهایۆی، ڕەوانەی ئاوەکانی کۆریای باشوور کرد، ئەمەش گرژییەکانی ناوچەکەی بەرزکردەوە.

ژێردەریایی USS Kentucky لە 18ی تەمموز لە بەندەری بوسان لەنگەری گرت و لە 21ی تەمموز ئاوەکانی کۆریای باشووری بەجێهێشت دوای 3 ڕۆژ جێگیرکردن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

گ

 

Top