خورشتی پێستی سەر
خورشتی پێستی سەر Itchy scalp حاڵەتێكی باوە، هۆكاری جیاوازی لەپاڵە، مایەی ناڕەحەتییە بۆ تووشبوو، بەڵام خۆشبەختانە دەتوانرێت كە سەركەوتووانە چارەسەر بكرێت. هۆكارەكانی خورشتی پێستی سەر: كەم شووشتنی قژی سەر كە هۆكارە بۆ كۆبوونەوەی چەوری لە پێستی سەردا، كاردانەوە یان هەستەوەری بۆ پاككەرە و ئاوێتەكانی تری قژ بۆنموونە پاك نەكردنەوەی هەموو ئاسەوارەكانی شامپۆ یان هەر ئاوێتیەیەكی تری تایبەت بە شووشتنی قژ و پێستی سەر، توێشك Dandruff كە هەندێك جار پەیوەستە بە ئەكزیما لە پێستی سەردا، هەوكردنی بەشە چەورەكانی پێستی سەر كە هاوكاتە لەگەڵ خورشت و پەیدابوونی تفری سپی یان زەرد، ئەسپێی سەر Head lice كە زیاتر لە نێو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە، نەخۆشیی سەدەف لە پێستی سەردا، پاش نەشتەرگەریی بەرزكردنەوەی برۆكان Brow lift، كەڕووی پێستی سەر یان هەوكردنی پێستی سەر بە كەڕوو، گەڕیی Scabies كە دەبێتە ئەگەری خورشتی توند لەكاتی شەودا، گرفتی دەماری لە پێستی سەردا كە ڕوودەدات لەبەر نەخۆشیی شەكرە یان ئاسەواری سووتانی پێستی سەر.