*قورئان سوتادنەکەی سەلوان مۆمیکا و دەستەبژێری سیاسی پێکهاتەی شیعی.
-بەشی یەکەم.
*بەشێک لەمێژووی ستەم و جینۆسایدی حکومەتی عێراقی لەنێوان ساڵانی١٩٢١-٢٠٢٣
-لەهەوڵ و کردارێک گرنگی و کاریگەری خراپی لەسەر ئاینی ئیسلام نیە هاووڵاتیەکی بەڕەگەز عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیکا ی دانیشتوی ووڵاتی سوید هەڵسا بەسوتاندن و دڕاندنی دوو وێنەی قورئانی پیرۆز.
-ئەلێرە ئێمەی هاووڵاتی سادە و شەقام سەرکۆنەی هەوڵ و کرداری سوتاندن و دڕاندنی وێنەیەکی قورئانی دەکەین و بەڵام دەبێت سەلوان مۆمیکای عێراقی هۆکارێکی گەورەی هەبوبێت بۆیە ئەم کارەی کرد و دووبارەشی کردەوە؟
-ئەگەر بەپاک و ڕاستگۆیانە قسان بکەین پێکهاتەکانی وەک مەسیحی-ئاشوری-ئێزیدی......هتد لەدەستوری ووڵاتی عێراق مافیان هەیە بەڵام لەسەر ئەرزی واقع سەدان ستەمی جۆراجۆریان لێکراوە و دەکرێت بەڵگەش؟؟
-لەنێوان ساڵانی ١٩١٦-١٩١٨بەهەر شێوەیەک بێت سەرژمێرێکی هاووڵاتیان(دانیشتوان)لەووڵاتی عێراق دەکرێت و دەردەکەوێت لە(٤٠%)لەسەدا چل بەسەرەوە هاووڵاتیانی عێراقی مەسحی-ئاشوری-یەهودی-ئێزیدی......هتد ین بۆیە مافی خۆمانە بپرسین ئەی ئیمڕۆ لەسەدا چەندی هاووڵاتیانی عێراقی لەم پێکهاتانەن؟
-لەگەڵ دروست بونی دەوڵەتی عێراقی لەساڵی١٩٢١تائیمڕۆی ساڵی٢٠٢٣ هاووڵاتیانی پێکهاتەی مەسیحی-ئاشوری-یەهودی- ئێزیدی ......هتد دەیان جۆری ستەمیان لێکراوە و دەکرێت.وەک یەکەم هەنگاو حکومەتی عێراقی کاتی خۆی یەهودیەکانی عێراقیان دەکرد و دوای ئەمەش لەسەردەمی دەسەڵاتی سەدام حوسێن ی دیکتاتۆر فەیلیەکان لەعێراق دەرکران.ئەم کاتەی سەرۆکی فەرەنسی ئیمانوئێل ماکرۆن سەردانی ووڵاتی عێراقی کرد بەئاشکرا ووتی لەساڵی ١٩٣٣ کۆمەڵگوژی دژی مەسیحی و ئاشوریەکان لەدەشتی موسڵ(نەینەوا)ئەنجامدراوە.
-ئێمە وەک پێکهاتەی کورد لەناو دەستوری کۆماری عێراقی ساڵی١٩٥٨ کە لەسەردەمی عەبدول کەریم قاسم نوسراوەتەوە پێکهاتەیەکی سەرەکین کەچی هیچ مافێکمان لەسەر ئەرزی واقع نەبو و ئەمەی لە کیمیاباران- هەردوو ئەنفالی ٨٠٠٠ لەبارزانیەکان و١٨٢٠٠٠هاووڵاتی سڤیلی ساڵی ١٩٨٨-ڕووخانی ٥٠٠٠گوندی کوردستان کرا کۆمەڵکوژی و جینۆساید نەبو؟
*لەدوای بڵاوبونەوەی بیری ئیسلامی سیاسی بۆگەن و تاریک دیتە هاووڵاتیانی ئەم پێکهاتانە وەلانران وەک ئەمەی دوژمنی سەرەکی ئاینی ئیسلام و هاووڵاتیانی عێراقی ئیسلام بن لەم ووڵاتە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا.
-لەگەڵ دروست بون و گەیشتنی گروپ و چەکدارای تیرۆریستی وەک(قاعیدە و داعش)بۆ ووڵاتی عێراق هاووڵاتیانی ئەم پێکهاتانە خوێنیان حەڵاڵ کرا بەڵگەش کەنیسەی مەسیحی تەقاندرایەوە-هەزاران هاووڵاتی ئێزیدی کۆمەڵکوژ کران و هەزاران کچی ئێزیدی کرانە کەنیزە و لەبازاڕەکانی موسڵ و ڕەقە وەک کاڵای بێ نرخ کڕین و فرۆشتیان پێیەوە دەکرا.
-دوای ئەمەی چەکدارانی تیرۆریست و شەمشەکوێرەکانی داعش بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی ئەم پێکهاتانەیان کۆمەڵکوژ کرد و بەهۆی ئەمان ڕووبەڕوی کۆچکردنی بەزۆری بونەوە ئینجا سەڕەی گروپ و چەکدارانی میلیشیاکانی عێراق هات بەوەی لەژێر هەڕەشە ماڵیان داگیر دەکردن یاخود دەریان دەکردن بۆیە بەناچاری ئەم هاووڵاتیەی لەم پێکهاتانە بوبن و بۆیان کرابێت کۆچیان بەرەو ووڵاتان کردوە.
-ئەلێرە یەک پرسیاری تر.هەڵکوتانە سەر هاووڵاتیانی کورد و هەوڵدان بەداگیرکردنی ماڵ و زەویەکانیان لەهەندێک ناوچە جینۆساید نیە؟کات-بارودۆخ و ڕۆژگار گۆڕاون ئەگینا حکومەتی عێراقی خۆی ئەم جوتیارانەی کوردی لەسەر ماڵ و زەوی خۆیان دەردەکرد و گوێی بەهیچ لایەنێک نەدەدا.
*کۆتایی بەشی یەکەم
(ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی).