لە شاری كەركوك فیستیڤاڵی شیعری (مەلای جەباری) بەڕێوەدەچێت

لە شاری كەركوك فیستیڤاڵی شیعری (مەلای جەباری) بەڕێوەدەچێت

لەبەرواری ٢٤/٧/٢٠٢٣ لەشاری کەرکوك بۆیەکەم جار فیستیڤاڵی مەلای جەباری سازدەکرێت,مەلای جەباری شاعیرێکی گەورەی گەرمیانەو لەساڵی ١٩٠٦ لەدایك بووە لەساڵی ١٨٧٦ کۆچی دوایی کردووەو گۆڕەکەی لە گوندی بانگۆلی جەباریە, لەئێستادا کۆمەڵە ڕۆشنبیرێک سەرقاڵی ئەو فیسیڤاڵەن .

لە شاری كەركوك فیستیڤاڵی شیعری (مەلای جەباری) بەڕێوەدەچێت

خاوەنی بیرۆکەو سەرۆکی فیستیڤاڵ (ئەسوەد فایق) بەم شێوەیە باسی فیستیڤاڵەكەی کرد .
لە ڕاستیدا من لەکاتی سەردانی گۆڕی مەلای جەباری لەگوندی بانگۆل ئەم بیرۆکەیەم لادرووست بوو چونکە پێشتر من دیوانە شیعرێکەم خوێندبوەوە گەورەیی و جوانی ئەم شاعیرەم بەدی کرد .. بۆیە بڕیارمدا هەوڵ بدەم بۆ درووست کردنی فیستیڤاڵ وە بەهاوکاری کۆمەڵێ ڕۆشنبیر و نووسەر ئەم فیستیڤاڵەمان هێنایە ئاراوە .
فیستیڤاڵ لە چەندین لیژنە پێکهاتووەو هەر لیژنەیەك کار و ئەرکی خۆی هەیە سەرۆکی فیستیڤاڵ لیژنەی سەپەرشتیار لیژنەی باڵا ، لێژنەی ڕاگەیاندن و لیژنەی پێشوازی ، وە لیژنەیەکی دادوەری شارەزاو بەتواناش بۆ هەڵسەنگاندنی شیعرەکان و دانانی خەڵاتی یەکەم ، دووهەم ، سێ هەم

لە شاری كەركوك فیستیڤاڵی شیعری (مەلای جەباری) بەڕێوەدەچێت

خەڵاتی جەماوەریشمان بۆ شاعیرێک هەیە .. وەدیوانی مەلای جەباری دووبارە چاپ دەکرێتەوە دابەش دەکرێت بەسەر میوانەکاندا شیعری تەواوی شاعیرە بەشداربووەکان چاپدەکرێت ، وە پانێڵێك ڕێكدەخرێت بۆ شەش شارەزاو دکتۆر دەربارەی مەلای جەباری و شیعرو شانۆ و شعرو میوزیک . سی ویەك شاعیر بەشداری لە پێشبڕکێیەكە دەکات بۆ خەڵاتەکان و ئاهەنگێکی بچووکی کەلتووری سازدەکرێت,ماوەتەوە ئەوە بڵێم كە تەواوی خەرجی ئەم فیستیڤاڵە لەلایەن چەند کەسێکی دڵسۆزی شیعر و ئەدەبی کوردیەوە دابین کراوە.
هەروەها چوار کتێبی دوو نوسەری کەرکوك و سلێمانی بە خەڵات دەدرێت بەمیوانەکان .. ئەم فیستیڤاڵە دەکرێتە فیستیڤاڵێکی ساڵانە بۆ هەر ساڵێکیش خەڵاتی ساڵ دەدات بە دوو نوسەر یان هونەرمەند بۆ ئەم ساڵ دەدرێت بە هونەرمەندان (شکور خەیات) و (سیروان عومەر),لەخولەکانی تری فیستیڤاڵ دەکرێت بە دوو ڕۆژ یان زیاتر بەڵام ئەمساڵ وەک یەکەم خول بۆ یەك ڕۆژە لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاوەكو نۆی شەو بەردەوام دەبێت .
وە چەند شاعیرێك وەك میوانی فیستیڤاڵ شیعر دەخوێننەوە .
وە لە هەردوو شارەجوانەکەی مەریوان و سنەوە شاعیر بەشدار دەبێت بۆ پێشبڕکێ لە فیسیڤاڵ بەهیوام فیستیڤاڵ ببێتە ئەوەی فەرهەنگ و کەلتوری کوردی لەشاری کەرکوك بە زیندوویی بهێڵێتەوە .

Top