پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی 1445، پەیامێكی بڵاو كردەوە.
لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە: "به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی 1445، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم. لە خوای میهرەبان داواکارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان و ئاشتی و ئارامی بێت لە جیهاندا."
هەروەها دەڵێ: "لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە برەودان بە پرەنسیپە ڕاستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبووڵکردن و هزری میانڕەوی ئایینی دەکەینەوە."