كامپبێل دوای تەمەنی پەنجا ساڵی دیسان بووە بە دایك

كامپبێل دوای تەمەنی پەنجا ساڵی دیسان بووە بە دایك

كچە سوپەر مۆدێلی بەناوبانگ (نائۆمی كامپبێلی) تەمەن ٥٣ ساڵ لە ڕێگەی هەژماری تایبەتیی خۆیەوە لە ئەپڵیكەیشنی ئینستاگرام رایگەیاند: كوڕێكی بووە و وێنەیەكی كوڕەكەشی بڵاوكردەوە.
نائۆمی كامپبێل لە ڕێگەی پەیامێكەوە كە لە یەكەم وێنەی كوڕەكەیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوی كردەوە، هیوای بە زۆرێك لە خانمان بەخشی، هەوادارانیشی بە كۆمێنتی گەرموگوڕ را و سەرنجی خۆیان دەربڕیوە، بەم شێوەیە نائۆمی كامپبێل هاتە ناو لیستی ئەو كەسایەتییە ناودارانەی كە لە دوای تەمەنی پەنجا ساڵی منداڵیان بووە.
نائۆمی كامپبێل لە پەیامەكەید نووسیویەتی: «درەنگ نییە بۆ هەموو ژنێك كە خەونی منداڵبوون و دایكایەتی دەبینێت» نائۆمی كامپبێل بە پەیامەكەی هیوای بۆ خانمان گەڕاندەوە كە هیچ كاتێك بێ ئومێد نەبن.
هەروەها ئەو سوپەرمۆدێلە پەیامێكی تایبەتی بۆ كوڕەكەی ناردووە و نووسیویەتی: «كچی بچووكی ئازیز، بزانە كە تۆ زۆر ئازیزیت و دەورە دراویت بە خۆشەویستی هەر لەو ساتەوەی كە بە ئامادەبوونت ڕێزت لێ گرتین. دیارییەكی ڕاستەقینە لە لایەن خوداوە، بەختەوەر بیت و بەخێر بێیت».
بابەتەكەی بۆ ڕای گشتی ڕانەگەیەندرا، بەڵام بازنەی نزیكی ئەو سوپەرمۆدێلە بەناوبانگە ئاگاداری دووگیانیی دووەم بوون، بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی پشتڕاستی كردەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە سوپەرمۆدێل نائۆمی كامپبێل بە دەیلی مەیلی بەریتانی ڕاگەیاندووە: «نائۆمی بەڕاستی ئافرەتێكی بەهێزە و ئەوەش ئەوەیە كە هەمیشە ویستویەتی، لە ئێستادا زۆر دڵخۆشە»، ئاماژەی بەوەش كردووە، «ڕاستییەكە ئەوەیە، نائۆمی زۆر دڵخۆشە كە دەتوانێت كوڕێك بهێنێتە دنیاوە كە دەبێتە برای كچە بچووكەكەی، بە شانازییەكی زۆرەوە چاوەڕێی ساڵانی داهاتوو دەكات».
نائۆمی كامپبێل حەزی دەكرد دەموچاوی كوڕەكەی لەو وێنەیەدا بشارێتەوە كە لەگەڵ ئامادەبووان بڵاوی كردووەتەوە، كە تێیدا دەركەوتووە كە لە باوەشیدا پاڵكەوتووە بە جلوبەرگی تازەلەدایكبووەوە، كە لۆگۆی كۆمپانیای دۆلچە و گابانای لەسەر بووە.

Top