ئایا بەكارهێنانی دژەهەتاو زیانی هەیە؟

ئایا بەكارهێنانی دژەهەتاو زیانی هەیە؟

بەكارهێنانی ئاوێتەی دژەهەتاو Sunscreen بە شێوەی جێل، گیراوە، سپرای، مەرهەم، یان كرێم پێویستە بۆ خۆپاراستن لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی ناو تیشكی خۆر، بەڵام لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری چەند زیانێكی لابەلای وەكو:

• هەستەوەری بە شێوەی خورشت، سووربوونەوە، ئاوسانی پێست، سووتانەوە، لەگەڵ تفركردنی پێست.

• ورووژاندنی زیپكە بەتایبەتی زیپكەی گەنجێتی Acne.

• سووتانەوەی چاوەكان و ناڕەحەتی بەرانبەر بە ڕووناكی لەكاتی گەیشتنی ئاوێتەی دژەهەتاو بە چاوەكان.

• زیادبوونی ئەگەری شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا، چونكە ئاوێتەكانی دژەهەتاو چەند ماددەیەك لەخۆدەگرن، كە هاوشێوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كاریگەری دەكەنە سەر خانەكانی مەمك، بۆنموونە ماددەی بێنزۆفینۆن Benzophenone-3 كە لە زۆربەی ئاوێتەكانی دژەهەتاودا هەیە.

• ئازار لەو شوێنانەی پێستدا كە موو لەخۆدەگرن، كە هاوكاتە لەگەڵ وشكبوون و گورجبوونی پێست و گیرانی كونەكانی پێست، هەندێك جاریش هەوكردنی ڕەگی مووەكان بە شێوەی بڵۆقی هەوكردوو.

• تاریكبوونی ڕەنگی پێست بەتایبەتی لەكاتی بەكارهێنانی ئەو دژەهەتاوانەی كە ئۆكسیدی زینك یان ئۆكسیدی تیتانیۆم لەخۆدەگرن.

Top