ماچێك ناكۆكیی خستە نێوان لەتیفا و یوسف شاهین

ماچێك ناكۆكیی خستە نێوان لەتیفا و یوسف شاهین

خانمە گۆرانیبێژی تونسی لەتیفا لە دیمانەیەكدا باسی ئەو قەیرانەی كرد كە لە كاتی وێنەگرتنی فیلمی (سكوت حنصور) لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ لە نێوان خۆی و دەرهێنەر یوسف شاهین سەری هەڵدا، هەروەها كشانەوەی لە وێنەگرتن بەهۆی ڕەتكردنەوەی دیمەنێكی بوێرانە.
لەتیفا لە چاوپێكەوتنێكیدا ڕوونی كردەوە، ئەزموونەكەی لە فیلمی (سكوت حنصور) یەكێك بووە لە جوانترین ئەزموونە هونەرییەكان، كە پێیدا تێپەڕیوە بەهۆی وەستانی لە بەردەم هونەرمەند فاتن حەمەما و دەرهێنەر یوسف شاهین.
ناوبراو وردەكارییەكانی ئەو قەیرانەی گێڕایەوە كە لە پشت پەردەی وێنەگرتنەوە لە نێوان خۆی و یوسف شاهین ڕووی دا، دوای ئەوەی ڕازی نەبووە لە وێنەگرتنی یەكێك لەو دیمەنە بوێرانەی كە ماچێكی تێدا بوو، ئاماژەی بەوەدا كە ئەو دیمەنە لە سیناریۆكەدا نەبووە.

ماچێك ناكۆكیی خستە نێوان لەتیفا و یوسف شاهین

لەتیفا ئەلتونیسی ڕوونی كردەوە، بڕیاری داوە لە وێنەگرتنی فیلمەكە بكشێتەوە، بەڵام گۆرانییەكە پێشكەش بە فیلمەكە كرد، ئەمەش بووە هۆی توڕەیی یوسف شاهین و بە تەواوی وازی لە وێنەگرتنی فیلمەكە هێنا.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: لەو كاتەدا گوتم بوەستە من ئەوە ناكەم، و شوێنی وێنەگرتنم بەجێهێشت و بە خالد یوسفم گوت، گۆرانییەكان وەك دیاری پێشكەشتان دەكەم و لە كارەكە دەكشێمەوە بەهۆی دیمەنەكە.
ئەو دووپاتی كردەوە كە پابەند بووە بە بڕیارەكەیەوە و ڕەتی كردووەتەوە دیمەنەكە بە تەواوی نمایش بكات، ئەمەش لەلایەن هونەرمەند ئەحمەد وەفیقەوە پشتگیری لێكراوە دوای ئەوەی قسەی لەگەڵ كرد و پێداگریی خۆی لەسەر ئەو بابەتە و دیدگای خۆی ڕوون كردەوە.

Top