ئەكتەر و شانۆكار (كاروان شەمسەدین) كۆچی دواییكرد

ئەكتەر و شانۆكار (كاروان شەمسەدین) كۆچی دواییكرد

كاروان شەمسەدین ئەو ئەكتەر و شانۆكارەی كە لە ژیانی هونەرییدا لەگەڵ ژمارەیەك هونەرمەند و ئەكتەری دیار كاری كردوو و لە سەر شانۆ دەركەوتنی لەگەڵ چەندین هونەرمەندی بە ئەزموون هەبووە .

دڕەنگانی ئەمشەو لە هەژماری فەیسبووكی ڕاگەیاندنی شانۆی هەولێر بڵاوكرایەوە كە هونەرمەند و شانۆكاری كورد(كاروان شەمسەدین) كۆچی دوایی كردووە,لە درێژەی بڵاوكراوەكەدا هاتووە..

پرسەنامە..
دڵگرانین بەهەواڵی کۆچی دوایی فەرمانبەرو هونەرمەندی شانۆکار(کاروان شمس الدین)
بەناوی هەموو هونەرمەندان و ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان.. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکەین.. خوازیارین خوای گەورە سەبووری هەموو لایەکیان بداو بەبەهەشتی فراوانی شاد بکات..
ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون
هیوا سعاد یونس
بەڕێوەبەری هونەری شانۆ

ئەكتەر و شانۆكار (كاروان شەمسەدین) كۆچی دواییكرد

كاروان شەمسەدین یەكێك بووە لە ئەكتەر و شانۆكارە دیارەكانی كوردستان و ساڵانێكی زۆر لە بواری شانۆ و دراما كاری كردووە,ئەم هونەرمەندە بەشداری لە چەندین كاری شانۆیی كردووە,كە دیارترینی بریتییە لە شانۆگەری (چایەخانەی عەبۆ) لە نووسینی (نازم دڵبەند) و لە دەرهێنانی هونەرمەدی كۆچكردوو (گۆڤار ئەنوەر) هەورەها بەشداری كردووە لە شانۆگەری (دەفڕێ و نافڕێ-لە مردن گەڕایەوە-قەڵای دمدم) و چەندین كاری دیكەی شانۆیی سەركەوتوو .

ئەكتەر و شانۆكار (كاروان شەمسەدین) كۆچی دواییكرد

جگە لە كاری شانۆیی كاروان شەمسەدین بەشداری لە كاری سینەماییش كردووەو لە فیلمی كوردی (ئەمریكانۆ) لە دەرهێنانی (حەسەن عەلی) بەشداربووە,وە لە بواری دراما كاری كردووەو یەكێك بوو لە ئەكتەرە سەرەكییەكانی زنجیرە درامای (گەردەلوول) و (چیرۆكەكانی گەڕەكی خۆمان) و(شەوێك لە قەرەچوغ),هەروەها لە درامای (نەورۆزێكی تر) لە دەرهێنانی هونەرمەندی كۆچكردوو (جەلال بەیار) و چەند زنجیرە درامایەكی دیكەی كوردی بەشداربووە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ئەكتەر و شانۆكار (كاروان شەمسەدین) كۆچی دواییكرد
ئەكتەر و شانۆكار (كاروان شەمسەدین) كۆچی دواییكرد
Top