نیشانەكانی نۆرەی دڵ لە ئافرەتدا
نۆرەی دڵ Heart attack یان گرژبوونی بەشێكی ماسوولكەی دڵ MI بریتییە لە مردنی بەشێكی لە ئەنجامی گیرانی خوێنبەر و وەستانی گەیشتنیی خوێن بەم بەشەی ماسوولكەی دڵ. گەلێك لە نیشانەكانی هاوشێوەی نۆرەی دڵ لە ئافرەتدا لە ئەنجامی حاڵەتی كەم مەترسی ڕوودەدەن وەكو كەمخوێنی، نۆرەی ترس و تۆقین، كەم خەوی، یان كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش، بەڵام لەكاتی بوونی یەك نیشانە یان زیاتر كە هاوكات بێت لەگەڵ ئازاری سینگدا كە باوترین نیشانەیە، ئەوا مەسەلەكە پێویست بە بەدواداچوونی خێرای پزیشكی دەكات. كەواتە سینگ ئێشە یان هەستكردن بە قورسایی لەسەر سینگدا تاكە نیشانەی نۆرەی دڵ نییە لە ئافرەتدا، نیشانە گرنگەكانی دیكە بریتین لە: هەستكردن بە تەزین لە یەك یان هەردوو قۆڵ یان لە قاچەكاندا، هەناسەڕاوكێ، دڵەكوتێ، ئازاری شەویلاك كە لەوانەیە بۆ مل و شان و پشت بڵاوبێتەوە، سەرسووڕان یان هەستكردن بە سووكبوونی سەر، ئارەقەی سارد، هەستكردن بە مانددووبوون و هیلاكیی سەخت، هیڵنج كە لە 34%ی ئافرەتانی تووشبوو بە نۆرەی دڵ ڕوو دەدات، هەروەها دڵەكزێ، بەدرهەرسی، ڕشانەوە بە ڕێژەیەكی كەمتر.