*کێشەی کارەبا لەعێراق و هەرێمی کوردستان.
-لەدوای پڕۆسەی ڕزگارکردنی عێراق لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرکردایەتی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەساڵی٢٠٠٣ئەم ووڵاتە لەڕووی دامودەزگای فەرمی حکومی هەڵوەشایەوە.
-لەدوای ئەنجامدان و سەرکەوتنی پڕۆسەی ڕزگاری عێراق لەساڵی٢٠٠٣دەسەڵاتی کاتی لەعێراق کەهاوشێوەی بەرەی کوردستانی کاتی خۆی هەرێمی کوردستان بو دامەزرا ئەمەش بوە سەرەتا و هەنگاوێک بۆ دووبارە دامەزراندنی حکومەت و دامودەزگای فەرمی حکومی ڕەخسا بەڵام بەداخەوە دووبارە بەداخەوە لەدوای یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی و دامەزراندنی یەکەم کابینەی حکومی عێراق گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بۆتە نەخۆشیەکی درێژخایەنی کوشندە بەرۆکی بەرپرسی عێراقی بەتایبەت پێکهاتەی شیعی گرتوە و لێیان نابێتەوە.
*کێشەی کارەبا وەک نمونە.
-لەدوای پڕۆسەی ڕزگاری عێراق لەساڵی ٢٠٠٣ ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گشت هەنگاوەکانی تائیمڕۆ لەپێناوی یەک شت بوە ئەویش عێراق(دەوڵەت-سەرۆکایەتی کۆمار-سەرۆکایەتی حکومەت-پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری)بۆ خودی عێراق و عێراقیەکان بێت.
-لەدوای پڕۆسەی ڕزگاری عێراق لەساڵی٢٠٠٣کۆماری ئیسلامی ئێران گشت هەنگاوەکانی تائیمڕۆ لەپێناوی یەک شت بوە ئەویش عێراق(دەوڵەت-سەرۆکایەتی کۆمار-سەرۆکایەتی حکومەت-پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری)بۆ ئێرانیەکان بێت یاخود لەپێناوی خزمەتکردنی بەرژەوەندی ئێرانەیکان بێت.
*ئەلێرە دەبێت کێشەی کارەبا و هەندێک راستی بڵێین:
-کێشەی کارەبا تەنیا لەعێراق و هەرێمی کوردستان بونی نیە بەڵکو بەشێکی ووڵاتانی ناوچەکە و عەرەبی کێشەی کەمی کارەبایان هەبوە و هەیە.یەک دوو نمونە.
١-لەووڵاتی میسر کێشەی کەمی کارەبایان هەبو بەڵام بەنەخشە و پلانی گونجاو چارەسەریان کرد و ئیمرۆ حکومەتی میسری هەوڵدەدات کارەبا بفرۆشێتە ووڵاتی تر.
٢-لەووڵاتی عێراق و لوبنان کێشەی کەمی کارەبا هەبوە هەیە بەڵام پلان نەخشەیەکی گونجاو نیە تا لەداهاتوێکی نزیک چارەسەر بکرێت بۆیە کێسی کەمی کارەبا بۆتە کێشەیەک هاوشێوەی نەخۆشی درێژ خایەن بۆ حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق.
*وەک شارەزا و پسۆران دەیڵێن:لەگەڵ دامەزراندنی یەکەم کابینەی حکومەتی عێراقی تائیمڕۆ نزیکی(١٢٥)سەد و بیست و پێنج ملیار دۆلار بۆ وەزارەتی کارەبای حکومەتی ناوەند دابین کراوە بەڵام تائێستا کارەبای ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند کێشەی زۆری کەمی کارەبایان هەیە بەڵگەش لەئێستادا لەپارێزگای بەغداد تەنیا(٨)هەشت کاتژێمر کارەبای نیشتمانی هەیە و لەپارێزگاکانی(میسان-٦-واست و دیوانیە و نەجەف-میسان٨هەشت کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە.پارێزگای بەسرە١٠ و دیالا ٤کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە.
*ئەلێرە دەبێت ڕاستیەک لەسەر ئەدائی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵێین بەوەی؟
-لەهەرێمی کوردستان کەم و کوڕی(کۆی گشتی حکومەتەکانی ووڵاتانی ناوچەکە نمونە تورکیا-ئێران-لوبنان و ئەردەن) کەم و کوڕیان بەڕێژەی جیاواز)هەیە بەڵام لەکێسی دابینکردنی کارەبای نیشتمانی بارودۆخی حکومەتی هەرێم و هاووڵاتیان زۆر لەبارودۆخی حکومەتی ناوەند و هاووڵاتیانی پارێزگاکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند باشترە.
*لەکۆتایی.
-داوا لەسەرۆکی حکومەت کاک مەسرور بارزانی دەکەین گشت هەوڵەکانی بۆ دژایەتی گەندەڵی بێت.داوا لەبەڕێزیان دەکەین گشت هەوڵەکانی بۆ چاودێری بازاڕبێت تابازرگانەکان نرخی کاڵا-شت و مەک بەهەوەسی خۆیان بەرزنەکەنەوە. داوا لەبەڕێزیان دەکەین کەمێک هەرزانی بخاتە ناو بازاڕ تاهاووڵاتیان تۆزێک بارگرانی لەسەر گیرفانیان کەم بێتەوە.
هەژار محەمەد عەلی(ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی).