بەهۆی پێکدادانی دوو پاس زیاتر لە ٨٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی پێکدادانی دوو پاس زیاتر لە ٨٠ کەس بریندار بوون

 

 

بەهۆی پێکدادانی دوو پاس لە شاری مانهاتن لە ویلایەتی نیویۆرک کە یەکێکیان گەشتیاری هەڵگرتبوو، بەهۆیەوە زیاتر لە ٨٠ کەس برینداربوون و ١٨ کەسیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە، بریندارەكان برینەکانیان سەخت نەبووە .

جێگری سەرۆکی بەشی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک، ڕایگەیاندووە: "ئەم ڕووداوە لە دەوروبەری کاتژمێر 11:00ی  بەیانی لە شەقامی یەکەم لە نزیک پارکی گرامێرسی ڕوویداوە". »

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە  نیشان دەدات کەلە نێوان پاسێکی گەشتیاری دوو نهۆمی لەگەڵ پاسێکی شاردا پێکدادان ڕوودەدات.

تیمەكانی فراكەوتن بەزووترین كات لە شوێنی ڕووداوەكە ئامادە بوون، هەروەها لەمبارەیەوە وردەكاریی زیاتر لەسەر ئەم ڕووداوە نەخراوەتەڕوو.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top