لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەند (مەحمود تۆفیق شلك) لادرا

لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەند (مەحمود تۆفیق شلك) لادرا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 6/7/2023 لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەند و مەقامبێژی دیاری كورد(مەحمود تۆفیق شلك) لادرا .

لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەند (مەحمود تۆفیق شلك) لادرا

لە مەراسیمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك هونەرمەند و نووسەر و كەسایەتی دیار,لە پاركی قازی محەمەد لە گەڕەكی مامۆستایانی شاری سلێمانی پەیكەری مەقامبێژی دیاری كورد (مەحمود تۆفیق شلك) دانرا, كە ئەم پەیكەرە لە لایەن هونەرمەند و پەیكەرساز (چێنەر نزار) درووستكراوەو لەسەر ئەركی دكتۆر تەها رەسوول و كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت جێبەجێ كراوە .

لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەند (مەحمود تۆفیق شلك) لادرا

مەحمود تۆفیق شلك لە ساڵی 1920 لە بنەماڵەیەكی هونەردۆست لە شاری سلێمانی لەدایك بووە, ئەم كەسایەتییە لە تەمەنی منداڵییدا بۆ ماوەی 3 ساڵ لە حوجرە فێری نووسین و خوێندنەوە دەبێت دواجار لە ساڵی 1930 ڕوو دەكاتە قوتابخانەو درێژە بە خوێندنەكەی دەدات,هەر لەو ماوەیەدا لە كاتی قۆناغەكانی خوێندنیدا بە هۆی دەنگە تایبەتەكەی بۆ گۆرانی,مەحمود تۆفیق شلك هەڵدەبژێردرێت و دەبێتە یەك لە ئەندامانی گروپی (گۆرانی و سروودی كوردی) كە ئەمەش دەبێتە دەستپێكێكی باش بۆ چوونە نێو دونیای موزیك و هونەری گۆرانی كوردی, لە ساڵانی نێوان 1937 بۆ 1938 فێری مەقاماتی كوردی دەبێت و لەگەڵ هونەرمەندی كۆچكردوو(رەشۆل) و چەند هاوڕێییەكیدا لە دانیشتنێكی تایبەتدا مەقامی سەفەر دەچڕێت .

لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەند (مەحمود تۆفیق شلك) لادرا

یەكەم گۆرانی تۆماركراوی ئەم هونەرمەندە ئەگەڕێتەوە بۆ نەورۆزی ساڵی 1946 كە لەگەڵ هونەرمەندی كۆچكردوو (حەمە ساڵح دیلان) و چەند موسیزیان و هونەرمەندێك تۆماركرا .

لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەند (مەحمود تۆفیق شلك) لادرا

مەحمود تۆفیق شلك لە سەردەمێكی سەختدا هاتە نێو دونیای گۆرانی,چونكە نالەباری سەردەمەكە و نەبوونی ئامێری پێشكەوتوو وایكرد كە بەشێك لە بەرهەمەكانی ئەم هونەرمەندە بەباشی تۆمار نەكرێت,یاخود بە هاوبەشی چەند هونەرمەندێكی دیاری ئەو سەردەمە بەرهەمەكانی تۆماركراوەو بە شێوەیەكی بەربڵاوبووە و كۆنەكراوەتەوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top