هێرشێکی خۆکوژی لە پاکستان ٤ کوژراوی لێکەوتەوە

هێرشێکی خۆکوژی لە پاکستان ٤ کوژراوی لێکەوتەوە

 

 

 

سەرچاوەیەک لە پاکستان هێرشێکی خۆکوژی لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ڕادەگەیەنێت

ئەمڕۆ هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان لەنزیک شاری میرعەلی سەر بە وەزیرستانی باکوور لە نزیک سنووری هاوبەشی نێوان پاکستان و ئەفغانستان ڕوویداوە.

پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند: لەم هێرشە تیرۆریستییەدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و کچێکی بچوك کوژراون و بەلانی کەم ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. كە هەندێک لە بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە، هەروەها پێدەچێت ژمارەی کوژراوان بەرزببێتەوە.  

تا ئێستا هیچ گرووپێک و لایەنێك بەرپرسیارێتی ئەوهێرشە خۆکوژیەی باکووری وەرزیستانی لە ئەستۆ نەگرتووە. بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا گروپی تیرۆریستی تەحریكی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی زۆرێک لە بۆردومان و هێرشە خۆکوژییەکانی دژ بە هێزەکانی سوپا لەم ناوچەیەدا لە ئەستۆ گرتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top