سوود و زیانی تەندروستیی ترشیات

سوود و زیانی تەندروستیی ترشیات

 ترشیات Pickles ڕێژەیەكی كەمی ڤیتامین و كانزا لەخۆدەگرن كە بریتین لە پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، ڤیتامینەكانی A، K، B9 (فۆلەیت)، ماددە دژەئۆكسانی بیتا كارۆتین، هەروەها ماددە پرۆبایۆتیكەكان Probiotics كە بریتین لە تێكەڵاوێك لە بەكتریای زیندووی سوودبەخش و هەوێن كە سوودی تەندروستییان هەیە. سوودە تەندروستییەكانی ترشیات: هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، سووككردنی ئازاری ماسوولكەكان، ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەكری خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، هاندانی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش چونكە ڕێژەیەكی بەرزی ئاو لەخۆدەگرن و هەستی تێربوون پەیدا دەكەن. ترشیات ڕێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرن، بۆیە ئەگەر بە بڕی زیاد بخورێت لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری زیانی تەندروستی وەكو: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، فشار خستنە سەر فرمانەكانی جگەر و گورچیلەكان، كاریگەریی نێگەتیڤ لەسەر ناوپۆشی گەدە بە شێوەی هەوكردن یان كولبوون كە ئەگەری درێژخایەن بوون، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەبێت، هەروەها زیادبوونی ئەگەری پووكانەوەی ئێسك Osteoporosis.

 

Top