هۆكارەكانی شەكەتی جەستەیی

هۆكارەكانی شەكەتی جەستەیی

شەكەتی جەستەیی Physical exhaustion،هیلاكیی بەدەنی یان هەستكردن بە ماندووبوون و بێهێزی فیزیكی زیاد، لەوانەیە كە لەبەر هۆكاری سادەی وەكو كەمخەوی یان هەڵامەت ڕوو بدات، لەوانەشە كە نەخۆشی لەپاڵەوە بێت. هەموو كەسێك ناوە ناوە تووشی هەستكردن بە ماندووبوون و شەكەتیی جەستەیی دەبێت، بەڵام كە حاڵەتەكە توند و درێژخایەن بوو ئەوسا كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر كوالێتیی ژیان وچالاكییەكانی ڕۆژانە. هۆكارەكان: كەمنووستن یان كوالێتیی خراپی خەو، كەمیی كانزا و ڤیتامینەكان وەكو ئاسن، مەگنسیۆم، ڤیتامینەكانی B2، B3، B5، B6، B9، B12، C، D، سترێسی درێژخایەن كە دەبێتە هۆی هیلاكیی جەستەیی و كەمكردنەوەی كوالێتیی ژیان، هەروەها نەخۆشییەكانی وەكو هەناسەتەنگی لەكاتی خەودا Sleep apnea، سستبوونی گڵاندی دەرەقی، شێرپەنجە، پەستی، خەمۆكی، نەخۆشیی گورچیلە، ئازاری درێژخایەنی ماسوولكەكان، لەگەڵ نەخۆشیی شەكرە، خۆراكی ناتەندروست و ناهاوسەنگ، زیادخواردنەوەی شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو قاوە و چای، ڕاهاتن لەسەر ئەلكهول، كەمخواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەكان یان كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration، كێشی زیاد و قەڵەوی، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، كاركردن لە شیفتی شەوانە، كەمیی جووڵە و مەشقی بەدەنی.

 

 

Top