ماجدە مۆدن بۆ گوڵان: سۆشیال میدیا و سایتەكانی فیلم هۆكاری دووركەوتنی جەماوەرن لە هۆڵەكانی شانۆ و سینەما

ماجدە مۆدن بۆ گوڵان: سۆشیال میدیا و سایتەكانی فیلم هۆكاری دووركەوتنی جەماوەرن لە هۆڵەكانی شانۆ و سینەما

ماجدە مۆدن یەكیكە لە ئەكتەرە تازەپێگەیشتووەكانی وڵاتی مەغریب كە سەرەتا بە كورتە فیلم دەستی پێكرد، دواتر لە شانۆدا توانی جێپەنجەی خۆی بكاتەوە و سوود لە پاشخانی هونەریی خانەوادەكەی وەربگرێت، كە تا ڕاددەیەكی زۆر پشتگیرییان لێ كرد، لە دەرفەتێكدا بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی گوڵانی دایەوە.

* بینەری ڕۆژهەڵاتی پێویستیی بە چییە؟
- بینەری ڕۆژهەڵات پێویستی بە سینەما و فەلسەفەیەكی نوێ هەیە كە ڕەهەندی تەكنیكی لەخۆ بگرێت هاوشێوەی ئاستی ئەمریكی، ئەگەر سینەما لە ئاستی نێودەوڵەتیدا نەژی، ئەوا سینەمای ڕۆژهەڵات و عەرەبی و نێودەوڵەتی ئاستێكی سنوورداری داهێنەرانەی خۆی هەیە.
* بۆچی سینەمای مەغریبی بە هەوڵدان بۆ ورووژاندن تومەتبار دەكرێت؟
- هەموو سینەمای مەغریبی پشت بە ئیغراكردن و ورووژاندن نابەستێت، سینەمای مەغریبی بەرهەمی هونەریی گەورەی هەیە و شایەنی داهێنەرە، وەك مەغریبییەك شانازی بەو بەرهەمە مەغریبیانە دەكەم كە بوونەتە بەرهەمی دیار و كاریگەر لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان. ئەمە باشترین وەڵامە بۆ ئەوەی كە داهێنان هەیە و هونەریش هەیە، ڕەنگە بەرهەم هەبێت لە سینەمادا پشت بە ئیغراكردن ببەستێت، بەڵام ژمارەیان كەمە.
* هەستت بە بوونی ململانێ كردووە لە نێوان هونەرمەندان؟
- ئەگەری ئەوە هەیە كۆمەڵێك ململانێی سادە هەبن، بەڵام ناتوانین بڵێین ململانێیەكی نا تەندروست هەیە، چونكە پێم وا نییە لە نێو خانمە هونەرمەندانی مەغریبی جۆرە كێبڕكێیەك هەبێت تەنیا بۆ وەرگرتنی ڕۆڵ پشت بە ڕێگەی ناپاك ببەستێت.
* ئایا ئەكتەران دەتوانن پێداویستییەكانی بینەر دابین بكەن؟
- بێگومان هونەرمەند بەهیچ شێوەیەك نەیتوانی لە ڕێگەی كارە هونەرییەكانەوە گشت پێویستییەكانی بینەر دەرببڕێت، بەڵام بینەر هەمیشە بە تینووی بینینی بەرهەمی هونەری زیاترەوە دەمێنێتەوە، ئەمەش بە واتای پێشخستنی بەرهەمەكانیانە، هەروەها پەرەپێدانی ئەو تەكنیكانەی كە لە كارە هونەرییەكان بەكارهێنراون. بینەر هەمیشە چاوەڕێی كاری هونەریی نوێ دەكات و بە تامەزرۆییەوە شوێنیان دەكەوێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە خەڵك هونەریان خۆشدەوێت و زۆر شوێن هونەر دەكەوێت.
* هونەرمەند چۆن دەتوانێت ئاوێنەی خەمەكانی بینەر بێت؟
- هونەرمەند دەتوانێت هەمیشە بە ئەخلاق و مامەڵەی جوان ئاوێنەی جەماوەر بێت، هەرچی میدیاكان بە شێوەیەكی ڕەسەن باسی دەكەن، وا دەكات لە چاوی بینەردا نزیك بێت لە پێشەنگ، بە تایبەت ئەگەر ئەو ڕۆڵەی دەگێڕێت داهێنانێكی تێدا هەبێت.
* هیچ ئاستەنگێك هاتوووەتە سەر ڕێگەی كارە هونەرییەكانت؟
- بۆ من ئەو ئاستەنگانەن كە دەبێت هەموو هونەرمەندێك لێی بپەڕێتەوە، و شتێكن كە هونەرمەند بە شێوەیەكی ڕۆتینی دەیبڕێت، پێموانییە كە من بە ئاستەنگ ناویان ببەم، هەروەها ئەو ئاستەنگانەن كە هەر هونەرمەندێك بتوانێت پێیدا تێپەڕێت و وەك هی خۆی وەربگیرێت ئەزموونی لە بواری هونەریدا بەجۆرێك كە وەستای بوارەكە بێت و هەمەلایەنە بێت لە مامەڵەكانیدا وەك هونەرمەندێك.
* مەغریب لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی بواری هونەرییە، ڕێزگرتنی جەماوەر لە هونەر وەكو پێویستە؟
- بێگومان مەغریب لە بواری هونەریدا پێشكەوتووە، بینەریش چێژ لە هونەر و هونەرمەندان وەردەگرێت لە ئاستێكی نایاب و لە ئاستی پێویستدا، پێموایە جەماوەری مەغریب هونەر و هونەرمەندانی خۆشدەوێت، باشترین بەڵگەش ستایشیان بۆ كارە هونەرییەكانە، لێرەوە سوپاسی دڵسۆزانەی ئاراستەی جەماوەرەكەم دەكەم. دەمەوێت پەیامێكی خۆشەویستی بۆ هەموو ئەو كەسانە بنێرم كە بە دوای بەرهەمە مەغریبییەكانەوەن، چونكە تا بینەر زیاتر بێت داهێنان لە هونەردا زیاتر دەبێت، هەروەها هونەرمەندانی ژن و پیاو ئاستی پیشەیی خۆیان لە بواری هونەردا دەزانن، لە ڕێگەی ئەكادیمییەوە، تا قۆناغەكان ببڕێت بۆ ئەوەی ببێتە هونەرمەندێكە پیشەگەر.
* لە زۆر وڵاتدا گلەیی لە كەمبوونەوەی جەماوەری شانۆ و سینەما دەكرێت، پێتوایە هۆكارەكەی چییە؟
- بینەر لە و سینەما و شانۆ نەكشاوەتەوە، بەڵام لە سۆشیال میدیا و سایتەكان فیلم و شانۆگەرییەكان دادەنرێت، بۆیە پێیانوایە هیچ هۆكارێك نییە بۆ ئەوەی بچنە شانۆ، لە كۆتاییدا دەمەوێت بە جەماوەر بڵێم كە خۆشم دەوێن و هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ گەیاندنی كاری هونەری نوێ و ئەو ڕۆڵانەی كە لەگەڵ دابونەریتی كۆمەڵگاكانمان بەگشتی دەگونجێت.

Top