روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، رای فه‌رمیی پارتی له‌سه‌ر رووداوه‌كان، جگه‌ له‌ وته‌بێژ و مه‌كته‌بی سیاسیی، مافی هیچ كه‌س و ئۆرگانێكی تر نییه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/6/2023، مه‌كته‌بی سایسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، "ماوەیەكە بەڕێز عیماد باجەلان، لە گفتوگۆكردن لەگەڵ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، وتە و شرۆڤەكردنەكانی وەكوو ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان، پێناسە دەكرێت! لە كاتێكدا ڕای پارتی لە سەر ڕوداوەكان، یاخود ڕۆڵ و هەڵسەنگاندنی كەسایەتی و هەر بارودۆخێک، مافی هیچ كەس و ئۆرگانێك نیە، جگە لە گوتەبێژی فەرمی پارتیمان و ڕاگەیاندراوەكانی مەكتەبی سیاسی. بۆیە هەرچی ناوبراو سەبارەت بە بەڕێز مالیكی گوتوویەتی تەعبیر لە ڕاو بۆچوونی پارتیمان ناكات و ڕای شەخسی خۆیەتی."

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه‌، "هەر لێرەشەوە داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین كە ڕا و شرۆڤەی تایبەتی شرۆڤەكاران و ڕاگەیاندكارەكان وەكو ڕای پارتیمان پێناسە نەكەن، بەڵكو وەكوو ڕا و بۆچوونی کەسی بیانناسێنن."

Top