سوودە تەندروستییەكانی خۆراكی تیژ

سوودە تەندروستییەكانی خۆراكی تیژ

خۆراكی تیژ یان بیبەرە تیژەكان ماددەی كاپسێسن Capsaicin لەخۆدەگرن لەگەڵ ڤیتامینەكانی A و C، زۆربەی سوودە تەندروستییەكانی بیبەری تیژ بۆ ئەم ماددەیە دەگەڕێتەوە كە چێژە تیژەكەی بیبەر پێك دێنێت و ماددەیەكی دژەئۆكسانی بەهێزە. خۆراكی تیژ گەلێك سوودی تەندروستیی هەیە، كە بریتین لە: كەمكردنەوەی هەستكردن بە ئازار بۆیە لە پێكهاتەی گەلێك جۆری مەرهەم یان جێڵ و كرێمدا هەیە كە بۆ سووككردنی ئازاری ماسوولكە و جومگەكان سوودی لێ وەردەگیرێت، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، بەوەی كە ماددەی كاپسێسن هاندەرە بۆ تاودانی كرداری میتابۆلیزم بە ڕێژەی 5% و هاندانی سووتاندنی خێرای وزە (كالۆری)، سووككردنی سترێس و نیشانەكانی خەمۆكی، چونكە كاپسێسن وەكو ماددە ئیندۆرفینەكان Endorphins كاردەكات لە باشتركردنی مەزاج، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، بەهێزكردنی ماسوولكەی دڵ، هاندانی سووڕی خوێن لە هەموو بەشەكانی لەشدا، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، هاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك و سووككردنی سكچوون.

 

Top