بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن (وەفایەك بۆ سامی شۆڕش) ڕێكدەخات

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن (وەفایەك بۆ سامی شۆڕش) ڕێكدەخات

بە ئامادەبوونی (د. سالار عوسمان) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و و خانەوادەی شاعیر و سیاسەتمەداری كورد (سامی شۆڕش) و ژمارەیەك لە كەسایەتی ئەدەبی، سیاسی، هونەری و نووسەران، لە كتێبخانەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ك) مەراسیمی (وەفایەك بۆ سامی شۆڕش) ساز كرا و تێیدا بەرهەمی (دیوانی سامی شۆڕش) ناسێندرا.
لە سەرەتای مەراسیمەكەدا د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتەیەكی پێشكەش كرد و،هێمای بۆ ئەوە كرد: (سامی شۆڕش) ناوێكی زۆر دیارە لە ناو خەباتی سیاسی، ئەدەبی، شیعر و رۆژنامەوانی، ئەگەر قوناغەكانی ژیان و بەرھەمەكانی (سامی شۆڕش) بخوێنینەوە تێدەگەین كە یەكێك بووە لەو كوڕە بێمرادانەی نەتەوەیەكی بێ دەولەت، پێشمەرگەیەكی عەودال بە ئازادی و یەكێك بووە لەو رۆژنامەنووسانەی بە خەمەوە قەلەمەكەی ھەڵگرتبوو و كادیرێكی سەرڕاستی ڕێبازی بارزانی نەمر بووە، بۆیە ئەمرۆ لێرە ویستمان وەفایەك بۆ سامی سۆڕش بنوێنین.
لە كۆتایی مەراسیمەكەدا (فەزیلە شۆڕش) بەناوی بنەماڵەی شاعیر و سیاسەتمەداری كورد (سامی شۆڕش) گوتەیەكی پێشكەش كرد و سوپاسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد كە ئەركی بە چاپ گەیاندنی ئەم دیوانەی لە ئەستۆ گرتووە و گوتیشی:» ئەمە وەفایە بۆ خەباتی ئەدەبی و سیاسی سامی شۆڕش و ئێمە هەر ئەو چاوەڕوانییەمان لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن هەبوو و ئەم مەراسیمە زۆر دڵخۆشی كردین «.
لەكوتایی مەڕاسیمەكە سوپاس و ڕێزلێنانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكەشی بنەماڵەی (سامی شۆڕش) كرا.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن (وەفایەك بۆ سامی شۆڕش) ڕێكدەخات
Top