سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێك گەیشتە توركیا و لەگەڵ سەرۆك كۆماری وڵاتەكە كۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە (ئەنکەرە)ی پایتەختی تورکیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکوومەتی نوێی تورکیا کۆ دەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.