سەرئێشەی پاش مەشقی وەرزشی

سەرئێشەی پاش مەشقی وەرزشی

   مەشقی وەرزشیی توندی وەكو ڕاكردن لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری سەرئێشە، كە لەوانەیە سەخت بێت و بۆ ماوەی 5 خولەك تا 48 كاتژمێر بەردەوام بێت، كە هەردوولای سەر دەگرێتەوە. سەرئێشەی مەشق Exercise headache یان سەرئێشە پاش جووڵەی زیاد و توند Exertional headache لەوانەیە وەكو حاڵەتێكی سەربەخۆ سەرهەڵبدات، واتە بەبێ بوونی هۆكارێك یان حاڵەتێكی دیكە، لەوانەشە لە ئەنجامی بوونی نەخۆشی یان حاڵەتێك سەرهەڵبدات. ئەگەر سەرئێشە بەردەوام و توند بێت و هاوكات بێت لەگەڵ نیشانەی دیكە ئەوا پێویست بە بەدواداچوون و پشكنینی پزیشكی دەكات، چونكە هەندێك جار هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ حاڵەتی سەختی وەكو گرێی مێشك یان نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، سەرئێشە لەكاتی یان لەپاش مەشقی وەرزشیدا كاریگەری دەكاتە سەر ڕۆتینی مەشقی ڕۆژانە، لەكاتی ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیدا لەش پێویستی بە ئۆكسجین و سووڕی خوێنی زیاتر دەبێت، بۆیە خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان فراوان دەبنەوە بەمەبەستی زیادكردنی هاتووچۆی خوێن، بە ڕای پسپۆڕان ئەم فراوانبوونە و زیادبوونی پەستانی خوێن لەناوچەی سەردا هۆكارە بۆ سەرهەڵدانی سەرئێشە.

 

 

 

Top