كۆشكی سپی پێشوازی لە سەردانەکەی میری قەتەر و بەشداریی سەرۆكی هەرێم لە كۆبوونەوەی نێوان قەتەڕ و عێراق دەكات:

كۆشكی سپی پێشوازی لە سەردانەکەی میری قەتەر و بەشداریی سەرۆكی هەرێم لە كۆبوونەوەی نێوان قەتەڕ و عێراق دەكات:


‎ئەمەریكا پاڵپشتی لە دیداری هەفتەی ڕابردووی نێوان میری قەتەڕ و سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ سودانی و گەورەبەرپرسانی عێراق کرد و پێشوازی لە بەشداریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان کرد لەو گفتوگۆیانەدا کرد.
وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە پەیامێکدا دەڵێت: پێشوازی لە بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەم گفتوگۆیانەدا دەكەین بۆ پتەوتركردنی زیاتری هەماهەنگی لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
‎لە پەیامەكەدا هەروەها هاتووە: ئێمە پێشوازی لە سەردانەکەی ١٥ی حوزەیرانی ئەمیر شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی دەکەین بۆ بەغدا. ئەمریکا بە تەواوی پشتگیری لە سەروەریی عێراق و سەربەخۆیی و یەکگرتنەوەی زیاتری وڵاتەكە لەگەڵ ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و كۆمەڵگەی عەرەبیدا دەکات.
‎پەیامەكە هەروەها پاڵپشتی بۆ هەنگاوەكانی عێراق لە پیشەسازیی و خۆبژێویی وزە و هاوكاریی عێراق لەگەڵ وڵاتانی كەنداودا دەربڕیوە.

Top