سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە هەڵسووڕێنەری باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە عێراق كرد و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/6/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نەسیر مەمەدۆڤ، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
هەڵسووڕێنەری باڵوێزخانەی ئازەربایجان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا، ئاماژەشی بەوە دا، کە لە ماوەی داهاتوودا، کونسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپات کردەوە.